خه‌سره‌و شاڵی
و زانکۆی سلێمانی و سه‌لاحه‌دین
سه‌ره‌تا
به باشم زانی که به
کورته خۆپێناساندنێکی
خۆم ده‌ستپێبکه‌م، به‌تایبه‌تی
له‌به‌رئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌کی
زۆره په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆم
له‌گه‌ڵ زانکۆکانی کوردستان
که‌م بۆته‌وه با به‌هه‌ستو
هۆشیش لێیاندانه‌بڕابم.
من
خه‌سره‌و غه‌نی شالی
له دایکبوی 1/7/1938 ی گه‌ڕه‌کی
سه‌رشه‌قامی سلێمانیم.
هه‌ر له سلێمانی خوێندنی
سه‌ره‌تایم له قوتابخای
خالدیه و ناوه‌ندی و
ئاماده‌یشم له سانه‌وی
سلێمانی ته‌واو کردوه،
دوایش کۆلیژی کشتوکاڵم
له به‌غدا له ساڵی 1960 دا
ته‌واو کردوه، وه‌هه‌ر
له‌و کۆلیژه‌ی زانکۆی
به‌غدا دامه‌زراوم وه
له سه‌ره‌تای ساڵی 1964 دا
گوێزراومه‌ته‌وه بۆ
زانکۆی موسل که تازه
دامه‌زرابو وه له‌گه‌ڵ
دامه‌زراندنی زانکۆی
سلێمانی له ساڵی 1968 دا گوێزراومه‌ته‌وه
بۆ ئه‌و زانکۆیه. له ساڵی
1967 دا بڕوانامه‌ی ماسته‌رم
له بواری دار‌و دارستاندا
له زانکۆی ئه‌دنبره
له به‌ریتانیا وه‌رگرتوه
وه له ساڵی 1974دا بڕوانامه‌ی
دکتۆرام له بواری "فیزیاء
التربه" له هه‌مان زانکۆی
ئه‌دنبره وه‌رگرتوه،
دوا پله‌ی زانستیشم پرۆفیسۆری
یاریده‌ده‌ره.
که
له ساڵی 1968 دا زانکۆی سلێمانی
دامه‌زرا وه به‌ڕێز
دکتۆر محمد محمد سالح
دانرا به سه‌رۆکی زانکۆ
وه به‌رێز دکتۆر عه‌لی
تۆفیق دانرا به یاریده‌ده‌ری
سه‌رۆکی زانکۆ، ئه‌و
کاته من مامۆستای یاریده‌ده‌ر
بوم له کۆلیژی کشتوکاڵی
زانکۆی موسڵ، وه له‌سه‌رو
کاروباری زانستیشه‌وه
کاروباری "تسجیل" ی کۆلیژه‌که‌ش
به‌ره‌و ڕوی من کرابوه‌وه
وه‌ک "مسجل".
له‌گه‌ڵ
دامه‌زراندنی زانکۆی
سلێمانی من هه‌روه‌ک
زۆر له مامۆستا کورده‌کانی
زانکۆکانی عراق له‌سه‌ر
داواکاری خۆمان گوێزراینه‌وه
بۆ زانکۆی سلێمانی. جگه
له کاروباری زانستی
وه‌ک مامۆستایه‌کی یاریده‌ده‌ر
له کۆلیژی کشتوکاڵ کاروباری
"تسجیل" ی زانکۆ درا به
من وه‌ک "مسجل عام" هه‌تا
کۆتایی ساڵی 1970 که بۆ خوێندنی
دکتۆرا چوم بۆ به‌ریتانیا.
زانکۆی
سلێمانی به سێ کۆلیژ
ده‌ستی پێ‌کرد. کۆلیژی
ئه‌ندازیاری که به‌ڕیوه‌به‌ره‌که‌ی
به‌ڕێز دکتۆر سیروان
عه‌بدولقادر بو، کۆلیژی
کشتوکاڵ که به‌ڕیوه‌به‌ره‌که‌ی
به‌رێز دکتۆر جه‌لال
شه‌فیق بو وه کۆلیژی
زانستی که به‌ڕیوه‌به‌ره‌که‌ی
به‌ڕیز دکتۆر عه‌لی تۆفیق
بو.
له‌گه‌ڵ
دامه‌زراندنی زانکۆ،
ماڵی ئه‌وسای موته‌سه‌ڕفی
سله‌یمانی له‌لایه‌ن
موته‌سه‌رف خۆیه‌وه،
که خوالێخۆشبو به‌ڕیز
که‌ریم قه‌ره‌نی بو،
ته‌رخانکرا بۆ سه‌رۆکایه‌تی
زانکۆ وه قوتابخانه‌یه‌کی
گه‌وره که تازه ته‌واو
بوبو له جێگای کۆلیژه‌کانی
زانکۆ ته‌رخانکرا بۆ
ئه‌م سێ کۆلیژه، وه
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه
کاروباری زانکۆکه به‌ڕیکو‌پێکی
به‌ره‌و پێشه‌وه‌و په‌ره‌پێدان
به ڕێوه ده‌چو.
له
ساڵانی داهاتودا کۆلیژی
"آداب" وه کۆلیژی "اداره
و اقتصاد"یش کرانه‌وه
وه دوایش کۆلیژی پزیشکی.
هه‌مان کات به‌شه زانستیه‌کانی
هه‌مو کۆلیژه‌کان په‌ره‌یان
سه‌ند وه ژماره‌یان
ڕوو له زیادکردنبو،
به‌م جۆره زانکۆکه
به‌ره‌و پێش گه‌شه‌ی
کرد وه ژماره‌یه‌ک "زمالات"
و "بعثات" دابینکرا بۆ کاربه‌ده‌ستانی
زانکۆ.
له‌سه‌ره‌تای
ساڵی 1974 دا مفاوه‌زاتی جێبه‌جێکردنی
به‌یانی 11ی ئازاری 1970 ده‌ستی
پێ‌کرد به‌ڵام به‌داخه‌وه
سه‌رکه‌وتنی به‌رده‌ست
نه‌هێنا وه له ئازاری
1974 دا شۆرشی مه‌زنی کورد
سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه،
وه له‌به‌ر په‌یوه‌ندی
به‌شیکی زۆر له قوتابیان
و مامۆستایانی زانکۆ
به شۆرشه‌وه که سه‌رئه‌نجام
زانکۆیان له سلێمانی
به‌جێهێشتو چونه پال
ڕیزه‌کانی شۆرشه‌وه،
کاروباری زانکۆ، وه‌ک
زۆر له دام و ده‌ستگاکانی
کوردستان له کار وه‌ستان
وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
زۆری قوتابیان و مامۆستایانی
زانکۆی سلێمانی ڕویان
کردبوه شاری قه‌ڵادزی
وه دامه‌زراندنه‌وه‌یه‌کی
کاتی زانکۆ له‌و شاره
له ئارادا بو، ده‌ستی
چه‌په‌ڵی ڕژێم گه‌یشته
قه‌ڵادزێ زۆر دڕندانه
به فڕۆکه‌ی جه‌نگی بۆردومان
کرا وه سه‌رئه‌نجامه‌که‌ی
کاره‌ساته دڵته‌زێنه‌که‌ی
قه‌ڵادزی بو که ژماره‌یه‌ک
له قۆتابیانو مامۆستایانی
زانکۆ شه‌هیدو بریندار
بون.
له‌و
رۆژانه‌دا من تازه بڕوانامه‌ی
دکتۆرام ته‌واو کردبو
وه به‌ڕێگاوه بوم به‌ره‌و
وڵات، بۆیه له‌به‌ر
تایبه‌تمه‌ندی بارودۆخه‌که
له شاری به‌غدا مامه‌وه
بۆ ماوه‌یه‌ک. دوایی زانکۆ
ی سلێمانی دامه‌زرایه‌وه‌و
به‌ڕێز دکتۆر طارق عه‌مادی
که تا ئه‌وسا به‌ڕێوه‌به‌ری
کۆلیژی کشتوکاڵ بو دانرا
به سه‌رۆکی زانکۆ وه
به‌ڕێز دکتۆر محمه‌د
عه‌بدولله نه‌جم دانرا
به یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی
زانکۆ، منیش گه‌ڕامه‌وه
بۆ زانکۆ له سله‌یمانی
وه ده‌ستم کرد به‌کاری
خۆم وه‌ک سه‌رۆکی به‌شی
خاک و خۆڵی کۆلیژی کشتوکال
وه له‌سه‌رو ئه‌م کاره
زانستیه‌شه‌وه دانرام
به به‌ڕیوه‌به‌ری کاروباری
قوتابیان "عمید شؤون الطلبه"
که پێش هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی
شۆرش ئه‌م کاره خوالێخۆشبو
به‌ڕێز دکتۆر که‌مال
خۆشناو به‌ڕێوه‌ی ده‌برد.
ورده
ورده کاروباری زانکۆ
ڕێکخرایه‌وه وه بۆ
پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی
له زانکۆکه‌دا دروست
بوبو وه بێگومان بۆ
بڵاوکردنه‌وه‌ی بیر‌و
باوه‌ڕی به‌عس له شاره‌که‌و
له هه‌مو کوردستاندا
چه‌ند مامۆستا‌و کارمه‌ندێ
له زانکۆکانی عیراقه‌وه
گوێزرانه‌وه بۆ زانکۆی
سلێمانی.
له
ساڵی 1977 دا خوالێخۆشبو دکتۆر
"صباح قشطینی" که به‌ڕیوه‌به‌ری
کۆلێژی کشتوکاڵ بو له
کاره‌ساتێکی ئوتۆمبیلدا
له نزیک شارۆچکه‌ی چه‌مچه‌ماڵ
ئه‌مری خوای کرد دوای
ماوه‌یه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
کۆلیژه‌که به‌ره‌وڕوی
من کرایه‌وه. هه‌رئه‌و
ساڵه دکتۆر طارق عه‌مادی
گوێزرایه‌وه بۆ به‌غداو
به‌ڕێز دکتۆر "طارق ڕاوی"
که به‌ڕێوه‌به‌ری کۆلیژی
په‌روه‌رده‌بو دانرا
به‌سه‌رۆکی زانکۆ.
له‌گه‌ڵ
هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی
عیراق و ئێران ورده ورده
چالاکی پێشمه‌رگه له‌ناو
شاردا زیادی کرد وه بێگومان
چالاکیه‌کان ناو زانکۆشی
گرته‌وه. ڵه‌ساڵی 1981 دا
دکتۆر طاریق ئه‌لڕاویش
له‌سه‌رۆکایه‌تی زانکۆ
لابراو گوێزرایه‌وه
بۆ به‌غدا و من دانرام
به سه‌رۆکی زانکۆ، وه
له پایزی هه‌مان ساڵدا
بڕیاری گواستنه‌وه‌ی
زانکۆی سلێمانی ده‌رچو
بۆ شاری هه‌ولێر. هه‌رچه‌نده
ڕژێم وای بڵاو ئه‌کرده‌وه
که هۆی ئه‌م گواستنه‌وه‌یه
نزیکی شاری سلێمانیه
له سنوری ئێرانه‌وه
که عیراق له جه‌نگدا
بو له گه‌ڵیا، به‌ڵام
بێگومان هۆی سیاسی له‌دوای
ئه‌م کاره‌وه بو، به‌م
بڕیاره له پایزی ساڵی
1981 دا زانکۆ گوێزرایه‌وه
بۆ شاری هه‌ولێر وه له
ساڵی 1982 دا ناوه‌که‌ی گۆڕدرا
به زانکۆی سه‌لاحه‌دین.
زانکۆ
به‌م کاره زۆر زه‌ره‌رمه‌ند
بو وه هه‌رچه‌نده کاربه‌ده‌ستان
وه دانیشتوانی ڕێزداری
شاری هه‌ولێر زۆر یاریده‌ده‌ر
بون وه هه‌مو جۆره ئاسانکاریه‌کیان
پێشکه‌ش کرد بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی
زانکۆکه به‌ڵام ناته‌واویو
کێشه‌ی دابینکردنی بینا
بۆ کۆلیژه‌کانو به‌شه
ناوخۆییه‌کان زۆر گران
بو. به‌هه‌ر حاڵێ بو زانکۆکه
ورده ورده جێگیر بۆوه‌و
په‌ره‌ی سه‌ندو چه‌ند
کۆلیژێکی که‌ی تیا کرایه‌وه
وه‌ک کۆلیژی یاسا‌و کۆلیژی
په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی
– خوئندنی باڵاش په‌ره‌ی
سه‌ندو زانکۆ ڕۆڵێکی
باشی خۆی ده‌بینی له‌ناو
کۆمه‌لگاو دام‌و ده‌سگا
خزمه‌تگوزاریه‌کانی
شاره‌که‌و ناوچه‌که‌ش.
دوای
داگیرکردنی کوێت له‌لایه‌ن
رژێمی به‌عسی عیراقه‌وه،
وه دوای جه‌نگی رزگارکردنی
کوێتو هه‌ڵگیرساندنی
ڕاپه‌ڕینی کورد له‌به‌هاری
ساڵی 1991 دا به‌تایبه‌تی
له ڕۆژی 11ی ئازاری ئه‌و
ساڵه‌دا که هه‌ولێری
تیا رزگار کرا، کاروباری
زانکۆ جارێکی که بۆ ماوه‌یه‌ک
وه‌ستا وه له ڕاستیدا
سه‌رۆکایه‌تی زانکۆ‌و
هه‌ندی له کۆلیژه‌کان
به‌ر لافاوی گیره‌شێوێنی
و دزی که‌وتن له‌لایه‌ن
چه‌ند نه‌فامو ناحه‌زه‌وه،
به‌ڵام سه‌رۆکایه‌تی
به‌ره‌ی کوردستانی له‌و
ڕۆژانه‌دا وه لێپرسیاراوانی
ڕاپه‌ڕینه‌که زوو ڕۆڵی
خۆیان به‌باشی بینی وه
پشتگیریه‌کی ته‌واوی
ڕێکخستنه‌وه‌ی کاروباری
زانکۆکه‌یان کرد وه
هه‌مو جۆره یارمه‌تیه‌کیان
خسته به‌رده‌ست لێپرسراوانی
زانکۆ‌و به‌م جۆره جارێکی
که ورده ورده کاروباری
زانکۆ ڕێکخرایه‌وه‌و
که‌وته‌وه ڕۆل بینینی
خۆی به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵگاو
دام‌و ده‌ستگای نوێی هه‌رێمی
کوردستان.
به
ئاگاداری وه ڕازامه‌ندی
سه‌رۆکایه‌تی به‌ره‌ی
کوردستانی به‌رده‌وام
بوم وه‌ک سه‌رۆکی زانکۆ
تا ساڵی 1994. له‌م ساڵه‌دا
به‌پێی یاسای خوێندنی
بالای هه‌رێمی کوردستان
سه‌رۆک زانکۆ به هه‌ڵبژاردن
دانرا وه به‌هۆی هه‌ندێ
هۆی تایبه‌ت به خۆمه‌وه
خۆم کاندید نه‌کرد بۆ
هه‌لبژاردنه‌که‌ی سه‌رۆکی
زانکۆ وه به‌م جۆره
په‌یوه‌ندی فه‌رمیم وه‌ک
سه‌رۆک زانکۆ له ئازاری
1994 دا دابرا، به‌ڵام بێگومان
به دڵ‌و به هه‌ست هه‌میشه
له‌گه‌ڵ زانکۆی سه‌لاحه‌دینو
هه‌مو زانکۆکانی که‌و
په‌یمانگاکانی کوردستاندام
وه به پێشکه‌وتنیان
گه‌شه ده‌که‌م.
دوای
ئه‌وه بۆ ماوه‌ی ساڵێکیش
ڕاوێژکاری خوێندنی باڵا
بوم له سه‌رۆکایه‌تی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
وه له‌سه‌ر داواکاری
خۆم له کۆتایی ساڵی 1995 دا
خانه‌نشین کرام وه له‌وسا
به‌دواوه له وڵاتی
هۆڵنده ده‌ژیم ئه‌وه‌ش
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوالێخۆشبو
هاوسه‌ره‌که‌م هۆڵندی
بو وه کچیکو کوڕێکم هه‌یه
که له هۆڵنده ئه‌ژین.
نۆڤه‌مبه‌ری 2007