کۆلیژی
پزیشکی زانکۆی دهۆک و
تاقیکردنه‌وه‌ی خوێندکاران
2009
وێڕای
ئاڵوگۆڕکردنی چه‌ند ئیمه‌یڵێک
له نێوان دکتۆر فه‌رهاد
سولێڤانی عه‌میدی کۆلیژی
پزیشکی له زانکۆی دهۆک
و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی
شیک له له‌نده‌ن ده‌رباره‌ی
ناردنه‌وه‌ی پزیشکی پسپۆر
بۆ دهۆک بۆ به‌شداریکردن
له تاقیکردنه‌وه‌ی خوێندکارانی
پۆلی شه‌شی ئه‌و کۆلیژه
که ڕیکخراوی شیک چه‌نده‌ها
ساڵه ئه‌م کاره‌ی گرتۆته
ئه‌ستۆ وه ئه‌م ساڵیش
هه‌روه‌ک ساڵانی پێشوو
له په‌یوه‌ندیکردنایه
له‌گه‌ڵ که‌سانی پسپۆڕ
بۆ مه‌به‌ستی ناردنه‌وه‌یان
بۆ كوردستان.
دکتۆر
سولێڤانی له نامه‌یه‌کدا
جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه
ده‌کات که دکتۆره پسپۆڕه‌کان
پێش ڕۆیشتنه‌وه‌یان ده‌بێت
سیڤی بنێرن... ئه‌مه‌ش هه‌ندێ
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نێگه‌تیڤی
درووستکردوه له ناو
هه‌ندێ پزیشکدا وه‌هه‌روه‌ها
له‌ناو ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی
شیکدا.
هه‌ندێ
له دکتۆره‌کان پێان
وایه که پێویست به
ناردنه‌وه‌ی سیڤی ناکات
چونکه ئه‌مانه به‌دوای
کاردا ناگه‌ڕێن له زانکۆی
دهۆک... ئه‌مانه هه‌موو
پزیشکی پسپۆڕن و کار ده‌که‌ن
له خه‌سته‌خانه به‌ناوبانگه‌کانی
به‌ریتانیاو ئه‌وروپا...
وه ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌رکی
پشووی ساڵانه‌ی خۆێان
بۆ ماوه‌یه‌کی کورت ده‌چنه‌وه
بۆ کوردستان بۆ به‌شداریکردن
له ئه‌رکێکی پیرۆزدا.
هه‌ندێ
دکتۆریش هه‌ن له کوردستان،
مه‌به‌ست له سێ زانکۆکه‌یه
نه‌ک ته‌نها دهۆک،
ڕۆیشتنه‌وه‌ی پزیشکی
پسپۆڕ له هه‌نده‌رانه‌وه
به پێویست نازانن و ده‌ڵین
ئه‌مانه بۆ هاتنه‌وه‌و
بینینی که‌سووکاریان
دێنه‌وه‌و هیچ سوودێکیان
نیه.
هه‌رچه‌نده
بۆچوونی پزیشکه‌کانی
کوردستان مه‌رج نیه
راست بێت به‌ڵام ئه‌رکی
ئێمه وه‌ک ئه‌ندامانی
به‌رێوه‌بردنی کۆمیته‌ی
شیک ئه‌وه‌یه که داخوازیه‌کانی
کوردستان جێبه‌جێ بکه‌ین...
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه
داوای سیڤی مان کرد و ژماره‌یه‌کی
باش په‌یوه‌ندیان کردوه‌و
ئاماده‌یی خۆیان پیشان
داوه بۆ ڕۆیشتنه‌وه‌یان.
وێڕای
داواکردنی سیڤی... دکتۆر
سلێڤانی ڕایگه‌یاند که
ئه‌مساڵیش هه‌روه‌ک ساڵی
پێش‌و زانکۆی دهۆک ئاماده
نیه پاره‌ی هاتووچۆ
سه‌رف کات بۆ ئه‌و پزیشکانه‌ی
که ده‌ڕۆنه‌وه بۆ به‌شداریکردن
جگه له دوو شه‌وی هوتێل
نه‌بێت له دهۆک. ئه‌مه
وایکرد که چه‌ند پزیشکێك
پاشگه‌ز ببنه‌وه له
ڕۆێشتنه‌وه‌یان وه چه‌ندێکی
تر به‌رده‌وام ده‌بن
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان
ئاماده کردوه‌و بلیتی
فرۆکه‌یان بڕیوه پێش
ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی سلێڤانی.
شیك سوپاسی
بێ پایانی ئه‌و دکتۆرانه
ئه‌کات که ئاماده‌یی
خۆیان ده‌ربڕی بۆ ئه‌و
کاره.
د. شیروان
04/05/2009