|
 |
| |
|
|
 |
| Tuesday, March 10, 2009 |
| رێكخراوی
"شیك" له رێگه‌ی سایتی
سبه‌یه‌وه هاوكاری
چه‌ند خوێندكارێكی كه‌مده‌رامه‌تی
زانكۆی سه‌لاحه‌دین
ده‌كات |
دوای ئه‌وه‌ی
رێكخراوی كۆمیته‌ی
پشتگیری خوێندنی باڵا
له كوردستان "شیك" له
رێگه‌ی سایتی سبه‌یه‌وه
به بڕی (200) دۆلار هاوكاری
(10) خوێندكاری كه‌م ده‌رامه‌تی
زانكۆی سلێمانی كرد،
وابڕیاره رێكخراوی
ناوبراو به بڕی (200) دۆلار
هاوكاری (10) خوێندكاری
كه‌م ده‌رامه‌تی زانكۆی
سه‌لاحه‌دین بكات. له‌مباره‌یه‌وه
د.شیروان نوری سه‌رۆكی
كۆمیته‌ی پشتگیری خوێندنی
باڵا له كوردستان به
سبه‌ی راگه‌یاند: "ریکخراوی
"شیک" کۆڵ نادات له پشتگیریکردنی
خوێندنی باڵا له کوردستان،
درێژه‌دان به پێشکه‌شکردنی
یارمه‌تی له هه‌مو بوارێکی
زانستیدا به کاری سه‌رشانی
خۆمانی ده‌زانین، له‌ئێستاشدا
رایده‌گه‌یه‌نین که
رێکخراوه‌که‌مان له
رێی سایتی "سبه‌ی" به‌ڕێزه‌وه
به بڕی 2000 دۆلار یارمه‌تی
10 خوێندکاری بێده‌رامه‌تی
زانکۆی سه‌لاحه‌دین ده‌دات
له هه‌ولێر". ناوبراو
وتیشی: "کارکردنمان به‌رده‌وامه
له‌سه‌ر دروستکردنی کۆنفیدراسۆنێک
له نێوان رێکخراوی شیك
و چه‌ند ریکخراوێکی پزیشکی
و زانستی له وڵاتی سوید
و دانمارک و فنلانده". دكتۆر
شیروان ئه‌وه‌شی وت:
"وێڕای ئه‌م چالاکیانه
به‌ڕێز دکتۆر فریاد حه‌وێزی
که لێپرسراوی به‌شی
ته‌ندروستیه له کۆمیته‌ی
شیک رۆژانی 23-27/2/2009 له نه‌خۆشخانه‌ی
رزگاری له هه‌ولێر به‌شی
هیماتۆلۆجی و شێرپه‌نجه‌ی
خوێن بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ
به‌بێ وچان زنجیره سیمینارێک
له‌سه‌ر شێوه‌ی وۆرک
شۆپ پێشکه‌ش به پزیشک
و پسپۆڕانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه
و نه‌خۆشخانه‌ی جمهوری
و نانه‌که‌لی کرد". شایه‌نی
باسه رێکخراوی "شیک" له
ساڵی 1992 له کاتێکی نا‌هه‌مواردا
دروست بو، کاتێک بو که
دو ئابلۆقه له‌سه‌ر
کوردستان هه‌بو، له
کاتی حوکمڕانی دو ئیداره‌دا،
له کاتی ناکۆکی نێوان
پارته سیاسیه‌کان، به‌بێ
ململانێی سیاسی به‌رده‌وام
یارمه‌تی و پشتگیری زانکۆکان
و خوێندنی باڵای له کوردستان
کردوه. جۆری یارمه‌تیه‌کان
به‌م شێوانه بون: ناردنه‌وه‌ی
پاره‌ی کاش، زیاتر له
35 ته‌ن کتێب و ژۆرنال، ئامێری
لابۆرو کۆمپیوته‌ر، ناردنه‌وه‌ی
که‌سانی پسپۆر و مامۆستا
بۆ پێشکه‌شکردنی سیمینار
له‌سه‌ر بابه‌تی نوێ،
ناردنه‌وه‌ی پزیشکی پسپۆڕ
بۆ به‌شداریکردن له
تاقیکردنه‌وه‌کانی پۆلی
شه‌شی کۆلیژی پزیشکی،
په‌یوه‌ندی دروستکردن
له‌گه‌ڵ رێکخراوه جیهانێکاندا،
یارمه‌تی "به قه‌رز" بۆ
ئه‌و پزیشکه خوێندکارانه‌ی
که ده‌یانویست تاقیکردنه‌وه‌ی
پلاب بده‌ن،...هتد. | | |
|
|
|