 |
| Monday, December 15, 2008 |
| رێكخراوی
"شیك" له رێگه‌ی سایتی
سبه‌یه‌وه هاوكاری
چه‌ند خوێندكارێكی كه‌مده‌رامه‌تی
زانكۆی سلێمانی ده‌كات |
(سبه‌ی): رێكخراوی
كۆمیته‌ی پشتگیری خوێندنی
باڵا له كوردستان "شیك"
له رێگه‌ی سایتی سبه‌یه‌وه
به بڕی (200) دۆلار هاوكاری
(10) خوێندكاری كه‌م ده‌رامه‌تی
زانكۆی سلێمانی ده‌كات. له‌مباره‌یه‌وه
د.شیروان نوری سه‌رۆكی
كۆمیته‌ی پشتگیری خوێندنی
باڵا له كوردستان به
سبه‌ی راگه‌یاند: "ریَکخراوی
شیک زۆر پێخۆشحاڵه که
چه‌ند چالاکیه‌کی نوێ
ئاشکرا بکات بۆ خوێندکار
و زانکۆکانی کوردستان،
یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه
که هه‌مو ساڵێک به بڕی
2000 دۆلار یارمه‌تی 10 خوێندکاری
هه‌ژار "بێده‌رامه‌ت"ی
زانکۆکان بده‌ین واته
بۆ هه‌ر خوێندكارێك (200)دۆلار
و ئه‌م ساڵ له زانکۆی
سلیَمانییه‌وه ده‌ستپێده‌که‌ین،
واته هه‌ر خوێندکارێک
و 200 دۆلار، ئه‌مه ساڵانه
ببێت به یه‌کێک له به‌رنامه‌ی
چالاکیه‌کانمان". وتیشی:
"دوه‌م چالاکی ئه‌وه‌یه
که "شیک" خه‌ریکه به
دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندیه‌کی
پته‌و له بواری پزیشکی
و زانست و ئاڵوگۆڕکردنی
مامۆستا‌و خوێندکار له
نێوان زانکۆیه‌کی به‌ریتانی
و زانکۆکانی کوردستان،
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌یوه‌ندی
کراوه به وه‌زاره‌تی
خوێندنی باڵای حکومه‌تی
هه‌رێمه‌وه، رێکخه‌ری
ئه‌م پرۆژه‌یه جارێ
چاوه‌رێی وه‌ڵامه له
کوردستانه‌وه، وه‌ک
خۆی ده‌ڵیت هێشتا وه‌ڵامی
ئیمه‌یڵه‌که‌م نه‌دراوه‌ته‌وه
که له مانگی ئۆکتۆبه‌ره‌وه
ناردوێتی، ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌یه‌کی
کورتی داهاتودا وه‌زاره‌تی
خوێندنی باڵا وه‌ڵام
نه‌داته‌وه، ده‌بێته
هۆی له‌کیسچونی هه‌لێکی
گه‌وره، شایانی باسه
که بڵیم له‌کاتی نوسینی
ئه‌م نوسراوه وه‌زیری
ته‌ندروستی عیَراقی له
له‌نده‌نه و بۆ هه‌ل
و پرۆژه‌یه‌کی له‌م جۆره‌ی
ئێمه عه‌وداڵه، مه‌ترسی
ئه‌وه ده‌کرێت که
بکه‌وێته ده‌ست ئه‌وان". د.شیروان
وتیشی: "چالاکیه‌کی تر
ئه‌وه‌یه که رێکخراوه‌که‌مان
ئامه‌ده‌یه بۆ پێشکه‌شکردنی
پاره به شێوه‌ی قه‌رز
بۆ ئه‌و خوێندکارانه‌ی
له کوردستانه‌وه به
زه‌ماله هاتون بۆ به‌ریتانیا
و کێشه‌ی پاره که‌مییان
هه‌یه، وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن
مه‌عاشه‌کانیان زۆر که‌مه
و توانای کڕینی کتێب و
پێداویستیه‌کانیان نیه،
چالاکیه‌کان زۆرن و که‌سانێکی
به توانا و دڵسۆز هه‌ن
له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان
که به په‌رۆشه‌وه
ئاماده‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه
و پێشکه‌شکردنی خزمه‌ت
له‌هه‌مو بوارێک‌دا به‌تایبه‌تی
بواری پزیشکی و خوێندنی
باڵا". سه‌رۆكی كۆمیته‌ی
پشتگیری خوێندنی باڵا
له كوردستان ئه‌وه‌شی
وت: "دوای ئه‌و گۆڕانکاریه
سیاسیانه‌ی که له ساڵی
2003 دا هات به‌سه‌ر عیراقدا،
ئه‌و گۆڕانکاریه زانکۆکانی
کوردستانیشی گرته‌وه،
وه‌زعی ماددی زانکۆکان
به‌ره‌و باشی ده‌ڕۆیشت،
به‌ڵام ورده ورده په‌یوه‌نده‌یه‌کانمان
به‌ره‌و کزی ده‌ڕۆیشت،
له راستیدا له‌وه ده‌چو
و ئێستاش له‌وه ده‌چێت
که زانکۆکان پێویستیان
به‌و جۆره په‌یوه‌ندیانه
نه‌مابێت وه‌ک جاران،
له‌کاتی ته‌نگانه‌دا
له‌گه‌ڵ رێکخراوه چاره‌تیه‌کاندا
هه‌یان بو، وه‌ک رێکخراوی
"شیک" بۆ نمونه. ئه‌گه‌ر
ئه‌مه بیروڕای زانکۆکانی
کوردستان بێت که له‌کاتی
خۆشی‌دا په‌یوه‌ندیه‌کانیان
له‌گه‌ڵ ڕیکخراوه‌کاندا
په‌راوێز بکه‌ن، بێگومان
ئه‌مه به هه‌ڵه‌دا
چونه، چونکه تا په‌یوه‌ندی
پته‌وتر بێت زیاتر سود
به کۆمه‌ڵگا ده‌گه‌یه‌نرێت". د.شیروان
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد:
"ئه‌مانه‌وێت جه‌خت له‌سه‌ر
ئه‌وه بکه‌ین که رێکخراوی
شیک به‌پێی توانا هه‌میشه
به‌رده‌وام ده‌بێت له
چالاکیه‌کانیدا، ناردنه‌وه‌ی
پزیشکی پسپۆڕ هه‌مو ساڵێک
له گشت بواره‌كاندا
بۆ زانکۆکان له‌به‌رنامه‌ی
ئێمه‌دا بوه، ئه‌م ساڵ
و ساڵانی داهاتوش شیک
ئاماده‌یه به به‌رده‌وامبونی
ئه‌م چالاکیه به‌مه‌رجێک
زانکۆکان داواکاریه‌کانیان
زو پێشکه‌ش بکه‌ن". ناوبراو
ئه‌وه‌شی وت: رێکخراوی
"شیک" له ساڵی 1992 له کاتێکی
نا‌هه‌مواردا دروست بو،
کاتێک بو که دو ئابلۆقه
له‌سه‌ر کوردستان هه‌بو،
له کاتی حوکمڕانی دو
ئیداره‌دا، له کاتی
ناکۆکی نێوان پارته
سیاسیه‌کان، به‌بێ ململانێی
سیاسی به‌رده‌وام یارمه‌تی
و پشتگیری زانکۆکان و
خوێندنی باڵای له کوردستان
کردوه. وتیشی: جۆری یارمه‌تیه‌کان
به‌م شێوانه بون : ناردنه‌وه‌ی
پاره‌ی کاش، زیاتر له
35 ته‌ن کتێب و ژۆرنال، ئامێری
لابۆرو کۆمپیوته‌ر، ناردنه‌وه‌ی
که‌سانی پسپۆر و مامۆستا
بۆ پێشکه‌شکردنی سیمینار
له‌سه‌ر بابه‌تی نوێ،
ناردنه‌وه‌ی پزیشکی پسپۆڕ
بۆ به‌شداریکردن له
تاقیکردنه‌وه‌کانی پۆلی
شه‌شی کۆلیژی پزیشکی،
په‌یوه‌ندی دروستکردن
له گه‌ڵ رێکخراوه جیهانێکاندا،
یارمه‌تی "به قه‌رز" بۆ
ئه‌و پزیشکه خوێندکارانه‌ی
که ده‌یانویست تاقیکردنه‌وه‌ی
پلاب بده‌ن،...هتد. شایه‌نی
باسه رێكخراوی شیك
بۆ ئه‌مساڵ له رێگه‌ی
سایتی سبه‌یه‌وه به‌بڕی
(2000) دۆلار یارمه‌تی (10) خوێندكاری
كه‌مده‌رامه‌تی زانكۆی
سلێمانی ده‌دات.
|
|
| | |
|