January 2009
به‌ڕێزان
به‌ناوی خۆم
و گشت ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی
ڕیکخراوی "شیك" پیرۆزبایی
ساڵی نوێتان لێده‌که‌ین
و هیوای خۆشی و سه‌ربه‌رزی
بۆ گه‌لی کورد ده‌خوازین.
به‌ڕیزان... وه‌ک
ئاگادارن له دوای ساڵی
2003 وه گۆڕانکاریه‌کی سیاسی
له کوردستان ڕویدا‌و
ئه‌م گۆڕانکاریه خوێندنی
باڵا‌و زانکۆکانیشی گرته‌وه. ئه‌مڕۆ زانکۆکانی
کوردستان بۆجه‌یه‌کی
تێر‌و ته‌سه‌لیان له‌ژێر
ده‌ستایه بۆ دابینکردنی
پێداویستیه‌کانیان که
به ئاسانی ده‌توانن
په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ
دروست بکه‌ن له‌گه‌ڵ
زانکۆکانی ده‌ره‌وه‌ی
کوردستان یان له‌گه‌ڵ
چ ڕیکخراوێک یان کۆمپانیایه‌ک
که خۆیان مه‌به‌ستیان
بێت بۆ کڕینی ئامێر و بابه‌تی
لابۆر و کۆمپیته‌ر و کتێب
و ژۆرناڵ...
ئه‌م گۆڕانکاریانه
خه‌ریک بو ئه‌و په‌یوه‌ندیه
پته‌وه‌ی که له نێوان
"شیک" و خوێندنی باڵا دا
هه‌بو له کوردستان به‌ره‌و
کزبوونی به‌رێت ، به‌ڵام
ئێمه وه‌ک ئه‌ندامانی
کۆمیته‌ی "شیک" وای ده‌بینین
که ڕیکخراو – جا له‌سه‌ر
چ ئاستێک بێت ئه‌و ڕیکخراوه
- ده‌بێت له‌گه‌ڵ گۆڕنکارییه‌کاندا
بگونجێت و هه‌نگاو بنێت
بۆ پێشخستنیان...
له‌به‌ر ئه‌م مه‌به‌سته
پێخۆشحاڵین ئێوه‌ی به‌ڕێزئاگادار
بکه‌ینه‌وه که ڕێکخراوه‌که‌مان
کۆڵ نادات و چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی
نوێی ئاماده کردوه بۆ
ساڵی 2009 وه ده‌توانێت
له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه
ده‌ست به کاربین تیادا.
پێخۆشحاڵین
به ئاگادارکردنه‌وه‌تان
که به‌رده‌وام ده‌بین
له ناردنه‌وه‌ی که‌سانی
پسپۆڕ بۆ به‌شداربوون
له تاقیکردنه‌وه‌کانی
کۆلیژی پزیشکی وه له‌کاتی
نوسینی ئه‌م نوسراوه‌دا
ئاڵوگۆڕکردنی ئیمه‌ێل
له ئارادایه.
ڕیکخراوی
شیک به بڕی 2000 دۆلار یارمه‌تی
10 خوێندکاری هه‌ژار "بێده‌رامه‌ت"
ده‌دات واته هه‌ر خوێندکارێک
و 200 دۆلار... ئه‌مه ساڵانه
ده‌بێت به یه‌کێک له
به‌رنامه‌ی چالاکیه‌کانمان.
"شیک" خه‌ریکه به
دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندیه‌کی
پته‌و له بواری پزیشکی
و زانست و ئاڵوگۆڕکردنی
مامۆستا‌و خوێندکار له
نێوان زانکۆیه‌کی به‌ریتانی و زانکۆکانی
کوردستان... له داهاتویه‌کی
نزیکدا زیاتر ئاگادارتان
ده‌که‌ینه‌وه...
ڕێکخراوه‌که‌مان
ئامه‌ده‌یه بۆ پێشکه‌شکردنی
پاره به شێوه‌ی قه‌رز
بۆ ئه‌و خوێندکارانه‌ی
له کوردستانه‌وه به
زه‌ماله هاتون بۆ به‌ریتانیا
و کێشه‌ی پاره که‌مییان
هه‌یه... بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
ده‌بێت فۆرمی تایبه‌ت
پڕ بکرێته‌وه که له
وێبسایتی کوردش سایه‌نتستدا
هه‌یه.
له‌کۆتایی
دا زۆر سوپاسی ئه‌و خوشک
و برا به‌ڕێزانه ده‌که‌ین
که چه‌نده‌ها ساڵه له
رێی ڕیکخراوی "شیک" وه یان
به ڕیگایه‌کی تر یارمه‌تی
و پشتگیری خوێندنی باڵایان
کردوه له کوردستان...
به‌بێ ئه‌وان نه‌ده‌توانرا
هیچ کارێک بکرێت.
ساڵی
نوێتان پیرۆز بێت
کۆمیته‌ی
شیک