ئاماده‌کردنی
د. شیروان نوری غه‌فوور
ئه‌تۆم و هێزی
ئه‌تۆم
ئه‌م بابه‌ته
له گۆڤاری " هیوا " لاپه‌ڕه
68-70 ژماره 1 ساڵی 1 ساڵی 1957وه‌رگیراوه.
نووسینی : .................................ووردی
گرنگترین دۆزینه‌وه‌ی
شتی نهێنی له‌ناوجه‌رگه‌ی
سروشتدا له‌م ده‌مه‌ی
ئاخریه‌دا بێگومان دۆزینه‌وه‌ی
هێزی ئه‌تۆمه .
ئه‌تۆم هه‌موو
شتێکی گۆڕی ، له‌لایه‌که‌وه
تروسکه‌ی به‌ختیاری و
شادمانێکی بێوێنه‌ی له
ئاسۆی ژیانی ئاده‌میزادا
پیشان داین ، له‌لایه‌کی
تریشه‌وه ترس و له‌رز
و مردن و له‌ناوچونی ملیۆنه‌های
هێناینه به‌رچاو . به‌ڵێ
گه‌ر بێت‌و ئه‌تۆم بۆ ئاسایش
و کامه‌رانی ، بۆ خۆشی
و به‌ختیاری و به‌رزی
پایه‌ی پێشکه‌وتن به‌کاربهێنرێ
بێگومان پاش چه‌ند ساڵێک
، یانی له سه‌ده‌ی ئاینده‌دا
ئاده‌میزاد هه‌زار ساڵ
ئه‌چێته پێشه‌وه‌و شتی
وه‌ها دروست ئه‌کات که
ته‌نانه‌ت به خه‌ویش
نه‌یدیوه .
خۆ ئه‌گه‌ر بێت‌و
هێزی ئه‌تۆم بۆ شه‌رو
کوشتارو له‌ناوبردن به‌کاربهێنرێ
هیچ گومانم نیه ئاده‌میزاد
که ئێستا ژماره‌ی له
دوو ملیار‌و دوو سه‌دو
حه‌فتا ملیۆن زیاتره...
دوو سه‌دو حه‌فتا ملیۆنه‌که‌ی
بمێنێ . گه‌لێک شتی به‌سوودی
وا هه‌ن ئه‌گه‌ر له ڕێی
چه‌وتا به‌کار بهێنرێ
زیانی گه‌لێک زیاتر ئه‌بێ
له که‌ڵکی . به‌ڵام هیچ
شتێ وه‌کو ئه‌تۆم نیه
، وه تا ئێستا له‌م هێزه
گرنگتر له ناوا نیه
.
سه‌یری ژیانی
خۆت بکه‌و بیرێ بکه‌ره‌وه
له‌م گڤتوگۆیه له‌گه‌ڵ
هاوڕێ یه‌کت یا له‌گه‌ڵ
خێزانه‌که‌تا ئه‌ی که‌ی
!! ئه‌م نیوه‌ڕۆیه حه‌ز
ئه‌کیت له کوێ نان بخۆین
؟ ئه‌ڵێی چی بچین ئه‌مڕۆ
سه‌رێک له نیویۆرک بده‌ین
و ئێواره به له‌نده‌نا
بگه‌ڕێینه‌وه شه‌ویش
بێرووت فێنکه به‌یانیش
هه‌تاوکه‌وتن دێینه‌وه
به‌غدا .
به هۆی ئه‌تۆمه‌وه
چوون بۆ مانگ و گه‌ڕان
به‌ناو ئه‌ستێره‌کانا
له دوا رۆژا شتێکی وانیه
به دوور بزانرێت . شێرپه‌نجه
نه‌خۆشیه‌که تا ئه‌م
دواییه میکرۆبه‌که‌ی
و رێگای له‌ناوبردنی
نه‌ئه‌زانرا وا ئێستا
به‌هۆی ئه‌تۆم و کانی
یۆرانیۆم ئه‌توانرێ له‌ناو
ببرێ ، سه‌ره‌تان (شێرپه‌نجه)
که سه‌ده‌ها هه‌زار
ساڵه ئاده‌میزاد به‌رامبه‌ر
چاره‌کردنی هیچی پێنه‌کراوه
وا ئێستا ئه‌ویش دۆزرایه‌وه
.
هێزی ئه‌تۆم هه‌روه‌کو
وتمان ئه‌وه‌نده به‌هێزه
هیچ شتێک نیه به‌ره‌نگاری
بوه‌ستێت ، به‌هۆی هێزی
ئه‌تۆمه‌وه زۆر به‌ئاسانی
ئه‌توانین کێوێک وه‌ک
پیره‌مه‌گروون له‌ناوا
هه‌ڵگرین و بیکه‌ینه
ده‌شتێکی کاکی به کاکی
وه ئه‌و گه‌رمایه‌ی
له ئه‌تۆمه‌وه په‌یدا
ئه‌بێ نزیکه‌ی شه‌ش هه‌زار
پله‌ی گه‌رمیه که ئه‌م
گه‌رمیه نه‌وه‌ک پۆڵا
به‌ڵکو هه‌رچی کانێک
" معدن " هه‌یه له‌ناویا
ئه‌بێ به هه‌ڵم .
به پێچه‌وانه‌ی
ئه‌مه‌وه ( خوانه‌خواسته
)ئه‌گه‌ر هاتو ئه‌م هێزه
بۆ جه‌نگ به‌کار بهێنرێ
بێگومان ئاده‌میزاد به‌رامبه‌ر
گرنگترین کاره‌سات ئه‌وه‌ستێ
وه ئه‌و پێشکه‌وتنه‌ی
که هه‌زاره‌ها ساڵه
خه‌ریکی درووستکردنێتی
به ماوه‌یه‌کی که‌م
هه‌موی له‌ناو ئه‌چێ
جگه له‌و هه‌مو گیانداریه
که ئه‌بنه قۆچی قوربانی
.
دارستانه‌کانمان
ئه‌م بابه‌ته
له گۆڤاری گه‌لاوێژ
لاپه‌ڕه 41-42 ژماره 6 ساڵی
8 که ئه‌کاته ساڵی1947 وه‌رگیراوه
نووسینی ...................................
ڕه‌شید نه‌جیب
یه‌زدانی پاک به به‌خشنده‌گیه‌کی
بێ سنوره‌وه ووڵاته
شیرین و جوانه‌که‌مانی
ڕازانۆته‌وه ، یان ڕاستت
ئه‌وێ ڕازانبۆوه... چیای
به‌رزو بڵند ، ڕوباری
جوان و ڕه‌وان ، دۆڵی چڕ‌و
سێبه‌ردار ، گۆمی شینی
بێ بن ، مێرگی ڕه‌نگین
و شیرین ، ده‌شتی پانی
دڵ که‌ره‌وه ، و ، داخی
به‌جه‌رگم ، نزار و دارستانی
فێنکی به‌خش و دڵ فڕێن
یان دڵ ترسێن . به‌ڵێ بۆ
دارستان و نزاره‌کانمان
ئه‌ڵێم داخی به جه‌رگم
؛ چونکه ئه‌م دارستانه
جوانانه‌ی خواوه‌ندی
گه‌وره بۆی کردبوین
به کانی جوانی ، و پیت
و به‌ره‌که‌ت ئه‌بو ئێمه
وه‌کو جگه‌ر گۆشه‌یه‌کی
خۆشه‌ویست په‌روه‌رده‌ی
بکه‌ین پارێزگاری ببین
که‌چی به پاچ و پێ مه‌رره
، ته‌ور و ته‌ورداس تێی
به‌ربوین ، له بنی ده‌رده‌هێنین
– هه‌روه‌ک له‌گه‌ڵ سرشتدا
دوژمنایه‌تیمان هه‌بێ
! یان له جیاتی حه‌ز به
وێرانی بکه‌ین .
به‌د و بێ فه‌رری
ئه‌م کرده‌وه‌یه‌مان
زیاتر له‌وه‌دایه که
وه‌زن هێنان به دارستانه‌کان
وه نه‌بێ ته‌نها به
نه‌هێشتنی نزاره‌کان
بوه‌ستێ . دارستان کانگه‌ی
آوه‌دانی و بناغه‌ی ژینه
باران له گه‌ڵای سه‌وزو
جوانی ئه‌وه‌وه په‌یدا
ئه‌بێت ؛ خۆ پێویست نیه
بڵیم باران مایه‌ی ژیان
و مانی خۆمان و نیشتیمانه
خۆشه‌ویسته‌که‌مانه
. ئه‌و نه‌بێ سه‌رچاوه‌ی
ژینمان ووشک ئه‌بێ
، ڕوبار و جویبار بی آو
ئه‌بێ ؛ کشتوکاڵمان ئه‌بێ
به پوش وه له جیاتی
ئه‌وه‌ی ببێ به مایه‌ی
زینده‌گانی ئه‌بێ به‌هۆی
آگر و سوتان .
تێ ناگه‌م چۆن
یه‌کێک زه‌رره‌یه‌ک خۆشه‌ویستی
ووڵاتی لابێ به‌ده‌ستی
خۆی ، به آره‌زو به‌رگی
جوانی ووڵاته‌که‌ی دائه‌درری
؛ یان هۆشی ژیانی هه‌بێ
به‌ده‌ست خۆی شاده‌ماری
ژینی خۆی ئه‌بررێ ؟
پێشینان گوڵ په‌رست
و دار په‌روه‌ر بون . زه‌وقێکی
جوان په‌رستی یان هه‌بو
. له‌به‌ر ئه‌وه چاودێری
کردنی دارستان به‌لای
ئه‌وانه‌وه واجب بووه
. که ئه‌ڵێم پێشینان مه‌به‌ستم
چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ره
، ئه‌مه بۆ ایمه شتێکی
تازه نیه . هه‌ر له کۆنه‌وه
آیینی زه‌رده‌شتی کشت
و كاڵ و به‌رهه‌م هێنانی
دره‌ختی به کرده‌وه‌یه‌کی
چاک به دیمه‌نێکی په‌رستشی
دانابو . به‌ڵام 'ئه‌فسوس'
ئه‌م خوه باشه ، ئه‌م
کرده‌وه چاکه هه‌تا
هات کزبو ، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی
به‌رهه‌م هێنانی دره‌خت
به په‌رستش بزانرێ ایستا
خه‌ڵکه‌که داربڕین ئه‌په‌رستن
.
له کتێبێکی کۆندا
خوێنمه‌وه ؛ کابرایه‌کی
بێگانه نزیکه‌ی سه‌دو
سی ساڵ له‌مه‌وپێش نوسیوێتی
؛ باسی گه‌شتێکی خۆی ئه‌کا
ئه‌ڵێ... وه‌ختێ له قه‌ره‌هه‌نجیر
به‌ره‌و سلێمانی تێ په‌ررین
ایتر که‌وتینه ووڵاتی
نزار و دارستانه‌وه ،
له‌هه‌مولایه‌که‌وه
چه‌شم ئه‌ندازی چر و جوانی
هه‌بو...
تماشا بکه‌ن له‌م
مده‌ته که‌مه‌دا ده‌ستی
که‌مته‌رخه‌م و وه‌زن
ده‌ری ایمه چی کردوه
به نیشتیمانه‌که‌مان
. ایستا له قه‌ره‌هه‌نجیره‌وه
تا سلیمانی به‌هه‌ر لایه‌کدا
بڕوانی ڕوته‌نی ، تاش
و به‌رد و پوشی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاو
ئه‌بینی . داره‌که‌ی (صۆفی
نه‌بی) ، ئه‌و به‌سه‌زمانه
، پیرو افتاده ، به‌تاقی
ته‌نیا ، له بن تاسلوجه‌دا
آخ و داخ هه‌ڵ ئه‌کێشێ
بۆ چاره نوسی ڕه‌شی دره‌خته‌کانی
آوه‌لی...
زۆر سه‌یره که
له‌و ووڵاتانه‌ی خوا
له دارستان بێ به‌شی
کردون خه‌ڵکه‌که به
ڕه‌نج و ئه‌رکی خۆیان
دارستان پێ ئه‌گه‌یینن
، که‌چی ایمه هه‌وڵ ئه‌ده‌ین
تێ ئه‌کۆشین بۆ فه‌وتانی
ئه‌وه‌ی خوا پێی به‌خشیوین
. به‌رامبه‌ر به یه‌زدان
، به سروشت ، به نیشتمان
نان کوێری و سپڵه‌یی له‌مه
زیاتر ئه‌بێ ؟..
ایوه بن و خوا
، ووریای دره‌خته‌کانمان
بن ، چونکه مایه‌ی ژینی
خۆمان و جوانی نیشتیمانمانن..
ئه‌ویش گیان له‌به‌رێکه
. بام فێربین به‌م چاوه
تماشای دره‌خت بکه‌ین
؛ نه آ بام به چاو ڕۆله‌یه‌کی خۆشه‌ویست تماشای
بکه‌ین و به‌و جۆره په‌روه‌رده‌ی
بکه‌ین .
زانایانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گشتی عه‌نتیکه‌و شوێنه‌واره‌کان
چه‌ند عه‌نتیکه‌و
شوێنه‌واری گرنگیان دۆزی
یه‌وه له ناوچه‌ی
شاره‌زوور
له گۆڤاری هیوا
ژماره 21 که ئه‌کاته
ساڵی 1961 وه‌رگیراوه
هونه‌رمانده‌کانی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
عه‌نتیکه‌و شوێنه‌واره‌کان
له‌م چه‌ندانه‌دا له
کوردستان گه‌ڕانه‌وه
. ئه‌مانه به‌دوای عه‌نتیکه‌و
شوێنه‌وارا ئه‌گه‌ڕان
له‌و ته‌پۆڵکانه‌ی شاره‌زوورا
که له‌مه‌وپاش ئه‌که‌وێته
به‌ر ئاوی ده‌ربه‌نیخان
ئه‌مانه پتر له هه‌شت
مانگه سه‌رومڕ خه‌ریکی
ئیش کردنن له زیاتر له
15 گردی ده‌شتی شاره‌زوورا
، وه گه‌لێ زانراوی به
نرخیان ده‌سگیر بووه
ده‌رباره‌ی شارستانێتی
و مێژووی ئه‌و به‌سه‌ی
کوردستان ، وه به گه‌رمی
هه‌وڵیان داوه که چه‌ندیان
پێ بکرێ عه‌نتیکه‌و شوێنه‌وار
بدۆزنه‌وه له‌ژێر ئه‌و
گردانه‌دا ، به‌ر له‌وه‌ی
که ئاوی به‌ستی ده‌ربه‌ندیخان
نوقمیان بکا . ئه‌و شتانه‌ی
که دۆزیویانه‌ته‌وه
له‌گه‌ڵ خۆیان هێناویانه
بۆ به‌غدا بۆ لێکۆڵینه‌وه‌و
به‌راوه‌ردکردنی له‌گه‌ڵ
ئه‌و عه‌نتیکانه‌ی له
عه‌نیکه‌خانه‌ی به‌غدا
هه‌ن
له هه‌ڵماڵینی خؤڵی
ئه‌و ته‌پۆڵکانه‌وه
ده‌رکه‌وتووه که شاره‌زۆۆر
له دێر زه‌مانه‌وه
خه‌ڵکی تیا بووه . نیشتگه‌ی
گه‌وره گه‌وره‌ی چه‌رخی
پاش و پێش مێژووی تیا دۆزراوه‌ته‌وه
. وا دیاره له‌به‌ر زۆری
ئاو و به‌رهه‌م و به پیتی
عه‌رزه‌که ی خه‌ڵک زۆر
به باشیان زانیوه تیا
دانیشن . پیاو به هه‌ر
کوێه‌کدا چاو ئه‌گێرێ
له ته‌پۆڵکه‌کانا شوێنه‌واری
کۆن ئه‌دۆزێته‌وه . مایه‌ی
خۆش به‌ختی یه زۆربه‌ی
ئه‌و ته‌پۆڵکانه ناکه‌ونه
به‌ر ئاو ، وه‌ک که‌لاوه‌ی
شاره وێران بووه‌کانی
(به‌کراوا) و (یاسین ته‌په)
و (گۆمه ره‌ش
له ته‌پۆڵکه‌کانی
ده‌وروپشتی شاره‌زورا
ئالاتی ده‌وری به‌رد
دۆزراوه‌ته‌وه . هه‌روه‌ها
عه‌نتیکه‌ی ئه‌و چه‌رخه‌ش
دۆزراوه‌ته‌وه که ئاده‌میزاد
تازه فێری کشت وکاڵ بووبوو
. هه‌روه‌ها گه‌لێ عه‌نتیکه‌ی
وا\س دۆزراوه‌ته‌وه
که له عه‌نتیکه‌ی سۆمه‌ری
وبابلی و ئاشوری یه‌کان
ئه‌چێ . خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه
په‌یوه‌ندیه‌کی زۆر‌و
هه‌مێسه‌یی یان بووه
له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی شاره‌کانی
عیراق چ به‌ر له ئیسلام
و چ پاش ئیسلام
گرنگترین شت که دۆزراوه‌ته‌وه
نیشانه‌ی دوو شاره‌ستانیه‌تی
نوێ یه ، یه‌کێکیان ئه‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ پێنج هه‌زار ساڵ به‌ر
له دایک بوونی عیسی که
بریتی یه له هه‌ندێ
سواڵه‌تی هه‌مه جۆر
که وێنه‌ی زۆریان پێوه‌یه
، وه به چه‌ند ڕه‌نگ
بۆیه کراون و بۆیه‌کانیش
ماون . ئه‌مه وا ئه‌گه‌یه‌نێ
که ئه‌و چه‌رخه وڵات
زۆر ئاوه‌دان بووه و
گوزه‌رانی خه‌ڵک خۆش
بووه . ئه‌وی تریشیان
ئه‌گه‌ڕیته‌وه سه‌ر
هه‌زارو پێنج سه‌د ساڵ
به‌ر له دایک بوونی عیسی
، ئێستا به شێوه‌یه‌کی
وه‌ختی ناوی ئه‌نێین
( شارستانیه‌تی شاملوو)
چونکه له ته‌پی شاملوو
دۆزراوه‌ته‌وه ، وه
تا ئێستا شتی وا نه‌دۆزراوه‌توه
نه له وڵاتانی دراوسێ
. ئێستا شاره‌زاکان خه‌ریکی
لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م دوو
به‌شه دۆزراوانه‌ن .
هه‌روه‌ها له گردی به‌کراواشا
گه‌ڕاون وه ئه‌نجامێکی
باشیان ده‌سگیر بووه
. گه‌لێک نشینگه‌ی کۆنیان
تیا دۆزیوه‌ته‌وه . له
یه‌کێکیانا خشتی سووره‌وه‌کراویان
دۆزیوه‌ته‌وه که خه‌تی
بزماری پێوه‌یه هی چه‌رخی
حه‌مورابی . وادیاره
به‌کراوا شوێنیکی گرنگی
به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌ی
شاره‌زوور بوه . هه‌روه‌ها
له شوێنه‌واره‌کانی
ناحیه‌ی خورماڵیشا گه‌ڕان
، وه ئه‌نجامی زۆر به‌که‌ڵکیان
ده‌سگیر بوو ، شووره‌یه‌کی
گه‌وره‌ی به‌ردو گه‌چیان
دۆزی یه‌وه که چه‌ند
برجی خڕ‌و سووج داری تیایه
، ئه‌م شووره‌یه ده‌وری
شارێکی کۆنی داوه ، وه
له سه‌رو خواریا دوو
قه‌ڵای مه‌حکه‌م هه‌یه
. هه‌روه‌ها پردێک و چه‌ند
بناوانیان له‌سه‌ر چه‌می
زه‌ڵم دۆزیوه‌ته‌وه که
له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه دیاره
به‌ره‌و ڕۆژئاوا شاره
کۆنه‌که‌ی بڕیوه . دیاره
ئه‌م شوێنه‌وارانه‌ی
خورماڵ پاشماوه‌ی شاری
شاره‌زووری کۆنن که
له ئاخرو ئۆخری چه‌رخی
ساسانی یه‌کانا دروست
کراوه ، وه له‌سه‌ر
ده‌می عه‌باسی یه‌کانا
زۆر به ناوبانگ بووه
، وه گه‌ڕۆک و مێژوو نووسه
عه‌ره‌به‌کان باسیان
کردوه . جوغرافیازانی
عه‌ره‌ب ابن حوقل که
له سه‌ده‌ی چواره‌می
هیجری دا هاتووه‌ته
شاره‌زوور باسی ئه‌کا
، باسه‌که‌ی به‌ته‌واوی
جووته له‌گه‌ڵ ئه‌و
که‌لاوانه‌ی خورماڵی
کۆنا که ئێستا دۆزراوه‌ته‌وه
ده‌شتی شاره‌زوور له‌و
ناوچانه‌یه که شوێنه‌واری
زۆری تیایه وه‌له‌و
شوێنانه‌یه که زۆر
هانی ئاده‌میزاد ئه‌دا
تیا بگه‌ڕێ به‌دوای عه‌نتیکه‌و
شوێنه‌وارا . تا ئێستا
له شاره‌زوورا نه‌گه‌ڕاون
بۆ عه‌نتیکه‌و شوێنه‌وار
، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م
ئیشانه‌ی ئه‌مساڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
غشتی عه‌نتیکه‌و شوێنه‌واره‌کان
سه‌ره‌تای گه‌ڕانێکی
زۆره که له‌مه‌و پاش
ئه‌کرێ ، وه سه‌ره‌تای
دۆزینه‌وه‌ی مێزووی شارستانیه‌تی
ئه‌و به‌شه‌ی کوردستانه
، وه هیوا وایه گه‌لێ
لاپه‌ڕه‌ی وون بوی کورد
و کوردستان‌مان بۆ بدۆزێته‌وه