تامۆکسیفان
ئاماده‌کردنی
د. شیروان نوری غه‌فور
تامۆکسیفان
ده‌رمانێکه دژی هۆرمۆنی
ئۆیسترۆجین کارده‌کات
. دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رمانه
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 30 ساڵ
له‌مه‌وپێش وه به شێوه‌یه‌کی
زۆر به‌کار هاتوه و به‌کاردێت
بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی
شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک له
ئافره‌تدا وهه‌روه‌ها
هه‌ندێ جۆری شێرپه‌نجه‌ی
پرۆستات .
خه‌لیه‌کانی
ئه‌م شێرپه‌نجه‌یه له‌کاتی
گه‌شه‌کردنو بڵاوبونه‌وه‌یدا
پێویستی به هۆرمۆنی
ئۆیسترۆجین هه‌یه . له
ده‌وروبه‌ری ئه‌م خه‌لیانه
جۆره پرۆتینێک هه‌یه
که پێیده‌وترێت ڕیسێپته‌ر
. ئه‌م ڕیسێپته‌ره
کاری یه‌کگرتن له‌گه‌ڵ
ئۆیسترۆجین ئاسان ده‌کات
و ئۆیسترۆجین ڕیسێپته‌ر
له‌سه‌ر خه‌لیه‌کان
دروست ده‌بێت . دروستبونی ئۆیسترۆجین
ڕیسێپته‌ر ده‌بێته هۆی
ته‌شه‌نه‌کردنی خه‌لیه‌کانی
ئه‌م شێرپه‌نجه‌یه
.
تامۆکسیفان
رێگه له ئۆیسترۆجین
ده‌گرێت ناهێلێت بگاته
سه‌ر خه‌لیه‌کانی شێرپه‌نجه‌که
- واته تامۆکسیفان دروستبونی
ئۆیسترۆجین ڕیسێپته‌ر
ڕاده‌گرێت .
به‌شێوه‌یه‌کی
گشی نه‌خۆش دوای نه‌شته‌رگه‌ری
حه‌بی تامۆکسیفان وه‌رده‌گرێت
. هه‌ندێ جاریش به پێی
گه‌وره‌بوونو بڵاوبوونه‌وه‌ی
شێرپه‌نجه‌که پێش نه‌شته‌رگه‌ری
ئه‌و حه‌به ده‌درێت
به نه‌خۆشه‌که به‌تایبه‌تی
که شێرپه‌نجه‌که له‌سه‌ره‌تادا
بێت .
شێرپه‌نجه‌ی
مه‌مک جۆری زۆره ، ئه‌گه‌ر
جۆری ئه‌و شێرپه‌نجه‌یه
له‌سه‌ر هۆرمۆنی ئۆیسترۆجین
بژی ئه‌وا وه‌رگرتنی
تامۆکسیفان زۆر سوود
به‌خش ده‌بێت بۆ ئه‌و
نه‌خۆشه‌و نایه‌ڵێت خه‌لیه‌ی
نوێ درووست بێت . پزیشکه‌کان
بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ تامۆکسیفان
ده‌ده‌ن به‌و نه‌خۆشه
چونکه لێکۆڵینه‌وه‌کان
وای ده‌رده‌خات که وه‌رگرتنی
تامۆکسیفان بۆ ماوه‌ی
3-5 ساڵ کاریگه‌ری خۆی به‌جێده‌هێنێت
.
زۆر
له پزیشک و زاناکان وای
به‌باش ده‌زانن که تامۆکسیفان
بده‌ن به‌و که‌سانه‌ی
که نه‌خۆش نین به‌ڵام
پێشبینی تووشبونیان لێده‌کرێت
وه‌ک ئه‌و ئافره‌تانه‌ی
دایکیان یان خوشکیان
نه‌خۆشن به‌و شێرپه‌نجه‌یه
.
وه‌رگرتنی
تامۆکسیفان هه‌ندێ زیانی
لابه‌لای هه‌یه وه‌ک
گێژبوون ، ئاره‌قکردنه‌وه‌یه‌کی
زۆر له‌کاتی خه‌وتندا
، له‌گه‌ڵ درووسبونی
کلۆت له خوێندا . به‌ڵام سوودی
ئه‌مه‌نده زۆره ئه‌و
زیانه لابه‌لایانه
بێ نرخ ده‌ژمێردرێت
.