ئه‌ندامانی
کۆمیته‌ی ڕێکخراوی "شیک"
ئێواره وه‌خته‌یه‌کیان
ساز کرد له له‌نده‌ن له
به‌رواری 3/7/2008 بۆ وه‌زیری
خوێندنی باڵا به‌ڕێز
دکتۆر ئیدریس هادی و وه‌فدی
یاوه‌ری که بریتیبون
له دکتۆر ئه‌حمه‌د دزه‌یی
و دکتۆر ریاض فره‌نسیس
.
له
دانیشتنه‌که‌دا ئه‌ندامانی
کۆمیته‌ی "شیک" جه‌ختیان
له‌سه‌ر ئه‌وه کرد که
هه‌میشه ئاماده‌ن و
به‌رداوام ده‌بن بۆ پشتگیریکردنی
خوێندنی باڵا له زانکۆکانی
کوردستان .
دکتۆر
ئیدریس سوپاسی ئه‌ندامانی
"شیک" ی کرد و ئه‌و به‌ده‌ستهێنانه‌ی
که تا ئێستا "شیک" به ئه‌نجامی
هێناوه - زۆر به‌نرخ
– وه‌سفی کرد .
شایانی
باسه له دانیشتنه‌که‌دا
به درێژی باس له پرۆژه‌یه‌ک
کرا که "شیک" مه‌به‌ستێتی
به ئه‌نجامی بهێنێت
له کوردستان و جه‌نابی
وه‌زیریش پاڵپشتی خۆی
نێشاندا و به‌ڵێنی دا
که ئاماده‌یه بۆ هه‌موو
یارمه‌تیه‌ک که سوودی
خوێندنی باڵای تێدا بێت
له کوردستان.