
کاریگه‌ری ژینگه
له‌سه‌ر نرخی خواردن
گومانی تێدا نیه
که برنج یه‌کێکه له
خواردنه سه‌ره‌کیه‌کان
وه زیاتر له نیوه‌ی
خه‌ڵکی سه‌رزه‌مین به
ڕۆژانه به‌کاری ده‌هێنن
وه‌ک خواردنێکی سه‌ره‌کی
. به‌ڵام لێکۆڵینه‌وه‌کان
و‌ای ده‌رده‌خات که له
ساڵانی داهاتودا له
زۆر شوێن به‌رهه‌می برنج
به‌ره‌و که‌مبوون ده‌ڕوات
له‌به‌ر هۆی زیادبونی
پله‌ی گه‌رما له جیهاندا
. کاردانه‌وه‌ی ئه‌مه
کێشه‌یه‌کی گه‌وه‌ره
درووست ده‌کات به‌تایبه‌تی
له‌سه‌ر وڵاته هه‌ژاره‌کان
. زیادبوونی به‌رهه‌می
به‌روبومی خواردن وه‌ک
گه‌نم و برنج ده‌بێت یه‌کسان
بێت له‌گه‌ڵ زیاد بوونی
دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی
ئه‌گه‌رنا له ئه‌نجامدا
ده‌بێته هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی
برسێتی له جیهاندا .
به‌رزبوونه‌وه‌ی
پله‌ی گه‌رما ، دوه‌م
ئۆکسیدی کاربۆن ، ئۆزۆن
، ئه‌مانه کاریگه‌ره
سه‌ره‌کیه‌کانن که ده‌بنه
هۆی که‌مبوونی به‌روبومی
خواردن به گشتی و برنج
به‌تایبه‌تی
له‌و شوێنانه‌ی
ڕێژه‌ی پله‌ی گه‌رما
به‌ره‌و زیادبوون ده‌ڕوات
وه 30 ده‌ره‌جه تێپه‌ڕ
ده‌کات... به‌رهه‌می برنج
به‌ره‌و کزی ده‌ڕوات
. پله‌ی گه‌رما ته‌نها
کاریگه‌ر نیه بۆ کزبوونی
به‌روبومی برنج به‌ڵکو
زیاد بوونی ڕێژه‌ی نایترۆس
ئۆکساید که هانده‌رێکی
سه‌ره‌کیه بۆ دروستبونی
ئۆزۆن... ئه‌مانه‌ش کاریگه‌ری
سه‌ره‌کین که ده‌بنه
هۆی هه‌مان کز بوون . لێکۆڵینه‌وه‌کان
وه‌های ده‌رده‌خه‌ن که
ته‌نها 60 به‌ش ئۆزۆن له
بلیۆنێکدا ده‌بێته هۆی
که‌مبوونی به‌رهه‌می
برنج به رێژه‌ی 14% .
له گشت ووڵاتانی
جیهان به‌رزبونه‌وه‌یه‌کی
بێشوومار به‌دی ده‌کرێت
له زیادبونی نرخی خوارده‌مه‌نی
و برنج به‌تایبه‌تی . خه‌ڵکی
که‌وتوونه‌ته فشار و
گله‌یی له حکوماته‌کانیان
بۆ دانانی جۆره یاسایه‌ک
بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخی
خوارده‌مه‌نی . ئه‌مڕۆ
له سه‌رانسه‌ری جیهاندا
به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم
و برنج گه‌یشتۆته که‌مترین
مسته‌وا... ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ چه‌ند هۆیه‌ک... یه‌کێک
له هۆ سه‌ره‌کیه‌کان
گۆڕانکاری ژینگه‌یه
که به ئاسانی به‌دی
ده‌کرێت له به‌رزو نزمی
پله‌ی گه‌رما وه‌ک پێشتر
باسکرا... بێ بارانی له‌و
شوێنانه‌ی که پێشتر
ئه‌و کێشه‌یه‌ی تیا نه‌بوه... زیادبوونی رێژه‌ی
دانیشتوان به‌تایبه‌تی
له‌ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات
که به ووڵاتانی به‌رهه‌م
ده‌ژمێردرێن .
لێکۆڵینه‌وه‌کان
و‌ای ده‌رده‌خه‌ن که
دانێشتوانی سه‌ر زه‌وی
ده‌گاته 9 بلیۆن که‌س
له ساڵی 2050 دا . زۆرینه‌ی
ئه‌م زیاده‌یه ووڵاتانی
به‌رهه‌م ده‌گرێته‌وه...
ووڵاتانی به‌رهه‌م له‌هه‌مان
کاتدا ده‌شبن به خۆره‌ر...
ئێدی لێره‌دا کێشه‌ی
نرخی خوارده‌مه‌نی درووست
ده‌بێت . ئێستاش دابه‌زینی
نرخی دۆلاری ئه‌مه‌ریکی
و به‌کارهێنانی زه‌وی
کشتووکاڵ بۆ مه‌به‌ستی
ده‌رهێنانی "بایۆ فیووڵ"
هۆیه‌کی سه‌ره‌کی ترن
بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی
خواردن.
ساڵی 2008-2007 ساڵێکی سه‌رنج
ڕاکێشه‌ر بو له‌سه‌ر
ئاستی زیادبوونی نرخی
خوارده‌مه‌نی . داتاکانی
فاو - یونایتد نه‌یشن ده‌ڵیت
نرخی به‌روبومی ئاژه‌ڵ
80% وه گه‌نم و برنج له 42%
ته‌نها له‌م ساڵه‌دا
زیادی کردوه
له‌وه ده‌چێت که
زاناکان له‌سه‌ر ئه‌وه
ڕێک بن که له ئێستاوه
به‌رده‌وام بن له
لێکۆڵینه‌وه‌کانیاندا
له‌سه‌ر درووستکردن
و به‌رهه‌مهێنانی جۆرێکی
نوێ له برنج و گه‌نم که
توانای به‌رگری به‌رزبونه‌وه‌ی
ڕێژه‌ی ئۆزۆن و پله‌ی
گه‌رما بکه‌ن وه سوورن
له‌سه‌ر ئه‌م بیر‌و ڕا
نوێیه پێش ئه‌وه‌ی کاره‌ساتی
خواردنکه‌می درووست ببێت
له جیهاندا .