Support Committee for Higher Education in Iraqi Kurdistan
414 Summerwood Road, Isleworth, Middlesex TW7 7QY
Tel: 0044 20 88914672
برای به‌ڕێز
دکتۆر ادریس...وه‌زیری
خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی
زانستی
به ناوی
خۆم و برایانی ده‌سته‌ی
به‌رێوه‌بردنی کۆمیته‌ی
ڕێکخراوی "شیک" سڵاوێکی
گه‌رمت ئاراسته ده‌که‌ین
وه هیوامان خۆشی و سه‌رکه‌وتنتانه
.
برای به‌ڕێز...
بێگومان ئاگاداریت که
ڕێکخراوی "شیک" هه‌ر له
سه‌ره‌تای دامه‌زراندنێوه
له ساڵی 1992 هه‌تا ئێستا
به به‌رده‌وامی... له‌کاتی
پێویست و ته‌نگانه‌دا...
له کاتی دوو ئابڵۆقه‌دا...
له‌کاتی شه‌ڕی براکوژی
و ناڕه‌حه‌تیدا... له کاتی
حوکمڕانی دوو ئیداره‌دا...
رێکخراوه‌که‌مان به‌بێ
ململانێی سیاسی به سه‌رکه‌وتوویی
له کاری یارمه‌تی و پشتگیریکردنی
خوێندنی باڵا له کوردستان
که‌مته‌رخه‌می نه‌کردوه
وه ناشی کات .
برای به‌ڕیز...
ئێمه وه‌ک ده‌سته‌ی
به‌ڕیوه‌بردنی کۆمیته‌ی
شیک زۆر گرنگه لامان
که ئاگاداربین له‌و
نامه‌یه‌ی که جه‌نابتان
داوتانه به ڕێکخراوی
"کسمف" له‌لایه‌ن دکتۆر
جه‌لال خه‌فافه‌وه که
تیایدا ده‌ڵین هیچ ڕیکخراوێک
بۆی نیه په‌یوه‌ندی
ڕاسته‌و‌خۆی هه‌بێت به
زانکۆکانی کوردستانه‌وه
یان به وه‌زاره‌ته‌وه
، هه‌ر ده‌بێت له ڕێی
"کسمف" وه بێت .
"شیک" ئاگاداری
پێشتری نیه له‌م هه‌واڵه
کتوپڕه‌ی که له‌سه‌ر
زاری دکتۆر جه‌لال خفافه‌وه
هاتوه له کۆبونه‌وه‌که‌ی
نۆتنگهام که بۆ سه‌رۆک
زانکۆکانی کوردستان ساز
کرابو .
داوامان
له جه‌نابتان ئه‌وه‌یه
که کۆپیه‌کی ئه‌و نامه‌یه‌مان
بۆ بنێریت بۆ ئه‌وه‌ی
له ناو فایل و ئه‌رشیفی
"شیک" دا هه‌مان بێت... داوامان
ئه‌وه‌یه که مامه‌ڵه
کردنمان له‌گه‌ڵ یه‌کتر
ڕوون و ئاشکرا بێت نه‌ک
له پشت په‌رده‌وه بێت
.
ڕێکخراوی
"شیک" دوای شازده ساڵ
هه‌وڵدان سووره له‌سه‌ر
به‌رده‌وام بوون له
پشتگیریکردنی خوێندنی
باڵا له کوردستان...جا
له ڕێی "کسمف" وه بێت...
ڕاسته‌وخۆبێت ...به‌هه‌ر
شێوازێک بێت...شیک گوێ ناداته
جۆری ڕێگاکان... گرنگ ئه‌وه‌یه
سوود به‌خش بین.
به وه‌ڵامتان
پێخۆشحال ده‌بین
براتان
د. شیروان نوری غه‌فور
12/05/2008