چه‌ند چالاکییه‌کی
نوێ ی ڕیکخراوی "شیک"
ڕیکخراوی
شیک زۆر پێخۆشحاڵه که
چه‌ند چالاکیه‌کی نوێ
ئاشکرا بکات بۆ خوێندکار
و زانکۆکانی کوردستان.
یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه
که هه‌موو ساڵێک به
بڕی 2000 دۆلار یارمه‌تی 10
خوێندکاری هه‌ژار "بێده‌رامه‌ت"
ی زانکۆکان بدات وه ئه‌م
ساڵ له زانکۆی سله‌یمانییه‌وه
ده‌ستپێده‌کات... واته
هه‌ر خوێندکارێک و 200 دۆلار...
ئه‌مه ساڵانه ببێت
به یه‌کێک له به‌رنامه‌ی
چالاکیه‌کان.
دووه‌م
چالاکی ئه‌وه‌یه که
"شیک" خه‌ریکه به دامه‌زراندنی
په‌یوه‌ندیه‌کی پته‌و
له بواری پزیشکی و زانست
و ئاڵوگۆڕکردنی مامۆستا‌و
خوێندکار له نێوان زانکۆیه‌کی به‌ریتانی و زانکۆکانی
کوردستان... بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
په‌یوه‌ندی کراوه به
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای
حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه
و ڕێکخه‌ری ئه‌م پرۆژه‌یه
جارێ چاوه‌رێی وه‌ڵامه
له کوردستانه‌وه. وه‌ک
خۆی ده‌ڵیت هێشتا وه‌ڵامی
ئیمه‌یڵه‌که‌م نه‌دراوه‌ته‌وه
که‌له مانگی ئۆکتۆبه‌ره‌وه
ناردوێتی . ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌یه‌کی
کورتی داهاتودا وه‌زاره‌تی
خوێندنی باڵا وه‌ڵام
نه‌داته‌وه ده‌بێته
هۆی له کیسچوونی هه‌لێکی
گه‌وره. شایانی باسه
که بڵیم له‌کاتی نوسینی
ئه‌م نووسراوه وه‌زیری
ته‌ندروستی عیراقی له
له‌نده‌نه و بۆ هه‌ل
و پرۆژه‌یه‌کی له‌م جۆره‌ی
ئێمه عه‌وداڵه... مه‌ترسی
ئه‌وه ده‌کرێت که
بکه‌وێته ده‌ست ئه‌وان.
چالاکیه‌کی تر ئه‌وه‌یه
که ڕێکخراوی شیک ئامه‌ده‌یه
بۆ پێشکه‌شکردنی پاره
به شێوه‌ی قه‌رز بۆ ئه‌و
خوێندکارانه‌ی له کوردستانه‌وه
به زه‌ماله هاتون بۆ
به‌ریتانیا و کێشه‌ی
پاره که‌مییان هه‌یه
وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن مه‌عاشه‌کانیان
زۆر که‌مه و توانای کڕینی
کتێب و پێداویستیه‌کانیان
نیه .
چالاکیه‌کان
زۆرن و که‌سانێکی به
توانا و دلسۆز هه‌ن له
ده‌ره‌وه‌ی کوردستان
که به په‌رۆشه‌وه
ئاماده‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه
و پێشکه‌شکردنی خزمه‌ت
له‌هه‌مو بوارێک‌دا به‌تایبه‌تی
بواری پزیشکی و خوێندنی
باڵا.
کێشه‌یه‌ک
نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی
باڵا‌و په‌رله‌مانته‌رێک
وه‌زاره‌تی
خوێندنی باڵا به نوسراوێک
داوا له سه‌رۆکایه‌تی
په‌رله‌مان ده‌کات لێکۆڵینه‌وه
له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌رله‌مانته‌ره‌دا
بکرێت که ئاماژه‌ی به
بوونی ژماره‌یه‌کی زۆر
قبوڵ خاص کردوه له کۆلیژه
پزیشکیه‌کانی زانکۆکانی
کوردستان. عوسمان بانیمارانی
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی
کوردستان ڕایگه‌یاندوه
که ژماره‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ی
به قبوڵ خاص وه‌رگیراون
له زانکۆکانی هه‌رێمی
کوردستان تا ساڵی 2008 زیاتر
له 619 که‌سن . وه‌زاره‌تی
ناوبراویش داوای به‌ڵگه
له‌سه‌ر ڕاستی ئه‌و ژماره‌یه
ده‌کات .
هندستانیش گه‌یشته
مانگ
وه‌ک
چاو لێکردنێکو وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی
زانستی بۆ ووڵاته دراوسیه‌کانی
وه‌ک چین و ژاپۆن وه
هه‌روه‌ها شوێن قایمکردنی
خۆیان له جیهانی زانستیدا هندستان
بۆ یه‌که‌م جار مووکێشیک
ده‌نێرێته سه‌ر مانگ
. زاناکان ده‌ڵین ڕێکخراوی
لێکۆڵینه‌وه‌ی ئاسمانی
هندی ئه‌م موو‌کێشه‌یان
درووستکردوه‌و ناویان
ناوه "چاندریان 1 " وه له‌ماوه‌ی
16 ساتدا ده‌گاته ئۆربیتی
مانگه‌وه . به‌ڕێوه‌به‌ری
ڕێکخراوه‌که "باسکار
نارایان" ده‌ڵێت وا بۆ
یه‌که‌م جار ده‌چین بۆ
مانگ ، پێش ئێمه چین ڕۆێشت
وا ئێمه‌ش ئه‌و بۆشاییه
زانستیه‌ی که له نێوانماندا
هه‌بوو ئه‌وه‌ش نه‌ما
.
که‌م کردنه‌وه‌ی
قه‌ڵه‌وی به شرینقه
چه‌ند
زانایه‌ک له زانکۆی
یونیڤێرستی کۆلیج له‌نده‌ن
له به‌ریتانیا ئاشکرایانکرد
که له ماوه‌ی پێنج ساڵدا
ده‌رمانێک دێته کایه‌وه
که به شیوه‌ی ده‌رزی
لێدان واته شرینقه ده‌درێت
له‌و نه‌خۆشه و ده‌رمانه‌که
به‌رگری قه‌ڵه‌وی ئه‌کات
و حه‌زی خوارده‌مه‌نی
که‌م ده‌کاته‌وه .
هۆرمۆنێک
له گه‌ده‌دا هه‌یه
که پێی ده‌ڵێن هۆرمۆنی
برسیه‌تی که به "گریلین"
ناسراوه... ئه‌م هۆرمۆنه
په‌یوه‌ندی به سه‌نته‌ری
"خۆشی و کامه‌رانی" شه‌وه
هه‌یه له ناو مێشک‌دا
. ئه‌وه‌ی که ئێستا ده‌کرێت
نه‌شته‌رگه‌ری گه‌ده‌یه...
دکتۆره‌کان گه‌ده‌ی ئه‌و
نه‌خۆشه ده‌بڕن... له‌کاتی
بڕینی گه‌ده‌دا ئه‌و
هۆرمۆنه‌ش زۆر که‌م ده‌کات
و زیانی لابه‌لایی لێده‌که‌وێته‌وه
که وه‌ها له‌و نه‌خۆشه
ده‌کات – چه‌ند وه‌زنیش
دابه‌زێت چه‌ند به‌خته‌وه‌ریش
بێت - هه‌میشه گرژ‌و دڵته‌نگ
و بوغزن ده‌بێت..
زاناکان
هیوایان وایه که له
ماوه‌ی پێنج ساڵدا ئه‌و
ده‌رمانه ببێته جێگری
نه‌شته‌رگری گه‌ده...
شایانی باسه که خۆ زه‌عیفکردن
کارێکی ئاسان نیه به
تایبه‌تی کاتێک ئه‌و
که‌سه قه‌ڵه‌وه ڕژێمی
خواردن و جۆری هه‌ڵسوکه‌وتی
ژیانی خۆی ئه‌گۆریت به‌مه‌ستی
زه‌عیفبون... چونکه ئه‌و
که‌سه هه‌ر ده‌گه‌ڕیته‌وه
سه‌ر ڕژێمی خواردنی جارانی...
ماری
ناو ده‌ریا و کاره‌با
زاناکانی
زانکۆی ساوثامتۆن له
به‌ریتانیا ڕایانگه‌یاند
که خه‌ریکی درووست‌کردنی
مارێکی زۆر گه‌وره‌ن
که له لاستیک درووستی
ده‌که‌ن و درێژیه‌که‌ی
200 مه‌تره . به‌ته‌مان ئه‌م
ماره له‌بنی ده‌ریادا
دانێن وه به هۆی وه‌یڤی
ده‌ریاکه‌وه و دانانی
چه‌ند تۆرباینێک بتوانن
کاره‌بای 2000 ماڵ دابین بکه‌ن
له‌م ماره. هه‌ر له
ئێستاوه ماره‌که‌یان
ناوناوه " ئه‌ناکۆندا"
. زاناکان به‌ته‌مای ئه‌وه‌ن
که له دواڕۆژێکی نزیکدا
ئه‌و شار‌و شارۆچکانه‌ی
نزیک ده‌ریاکانن به‌م
جۆره ته‌کنه‌لۆجیایه
سوود له کاره‌با وه‌رگرن
.
ته‌کنه‌لۆجیای نوێ
کۆمپانیای تۆیۆتای یابانی
ئۆتۆمۆبیلێکی دروستکردوه
که به هایدرۆجین و باتری
کار ده‌کات وه توانای
ڕۆیشتنی هه‌یه تا دووری
830 کیلۆمه‌تر به‌بێ گۆڕینی
باتریه‌که یان پڕکردنه‌وه‌ی
به هایدرۆجین . ئه‌م ته‌کنه‌لۆجیا
نوێیه که به باتری
نیکل و هایدرۆجین ده‌که‌وێته
کار پێنج که‌س ده‌گرێت
و له بواری ژینگه‌شدا
هیچ مه‌ترسیه‌کی پیسکردنی
ژینگه‌ی لێناوه‌شێته‌وه
.
مانگرتن
- زانکۆی سلێمانی
خوێندكارانی
به‌شی كۆمپیوته‌ری كۆلێژی
زانستی زانكۆی سلێمانی
له‌پێش ده‌ستپێكردنی
تاقیكردنه‌وه‌كانی
كۆتایی ساڵه‌وه "2008" ده‌ستیان
به‌مانگرتن كردووه‌و
داوا ده‌كه‌ن كه‌ناوی
به‌شه‌كه‌یان بۆ ئه‌ندازیاری
پڕۆگرامسازی بگۆڕدرێت‌و
تائێستاش، هیچ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان
ئه‌نجام نه‌داوه و به‌رده‌وامن له‌مانگرتن‌و
په‌رله‌مانی كوردستانیش
بڕیاره بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
لیژنه‌یه‌كی زانسیتی
پێكبهێنێت‌و تائێستا
به‌ره‌سمی وه‌ڵامیان
نه‌دراوه‌ته‌وه.
حه‌بی
ڕۆن ماسی
زاناکانی
زانکۆی داندی له سکۆتلاند گه‌یشتوونه‌ته
ڕایه‌ک که وه‌رگرتنی
حه‌بی ڕۆن ماسی نه‌خۆشی
ڕۆماتیزم و ئه‌رثرایته‌س
که‌م ده‌کاته‌وه به
ڕێژه‌ی له %30 . زۆربه‌ی
ئه‌وانه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه‌یانه‌یان
هه‌یه حه‌بی جۆراوجۆر
ده‌خۆن بۆ مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی
ئازاره‌کانیان . به‌لام
مه‌ترسیه‌که ئه‌وه‌یه
که به‌کارهێنانی ئه‌م
حه‌بانه جه‌ڵته‌ی دڵ
و مێشکیان لێده‌وه‌شیته‌وه
جگه‌ره
کێشان و دایکی سک پڕ
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک
که له‌گه‌ڵ 18000 دایکدا کراوه
وای ده‌رده‌خات که ئه‌و
ئافره‌ته‌ی له‌کاتی
سک پڕی‌دا جگه‌ره ده‌کێشێت
منداڵه‌کانیان تا ته‌مه‌نی
نۆ مانگی زۆر ده‌گرین
و گڕۆس ده‌رده‌چن . دکتۆر
که‌یت پکێت له زانکۆی
یۆرک ده‌ڵیت ئه‌و دایکه‌ی
که نه‌توانێت له‌کاتی
سک پڕی‌دا جگه‌ره بوه‌ستێنێت ئه‌و
بێ ته‌حه‌مولیه‌ی نه‌قڵ
ده‌بێ بۆ منداڵه‌که
جین و
ته‌مه‌نی درێژ
زانای
به‌ناوبانگ دکتۆر برایان
که‌نه‌دی که پسپۆڕه
له ئه‌ندازیاری جیندا
، دوای چه‌ند لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک ڕایگه‌یاند که
چه‌ند جینێک هه‌ن له
ناو خه‌میره‌و کرمی خڕدا
که ته‌مه‌ن درێژی ئه‌به‌خشن
و کۆنترۆڵی ده‌که‌ن . دکتۆر
که‌نه‌دی ده‌ڵیت که
له‌ناو مرۆڤیش‌دا ئه‌و
جۆره جینانه هه‌ن به‌س
ئه‌وه ماوه که بیاندۆزینه‌وه
کۆمپانیای
گووگڵ و وه‌زاره‌تی به‌رگری
ئه‌مریکی
وه‌زاره‌تی
به‌رگری ئه‌مریکی "په‌نتاگۆن" داوای
له کۆمپانیای گووگڵ
کرد که وینه‌ی چه‌ند
شوینێکی سه‌ربازی هه‌ن
له‌سه‌ر سایتی گووگڵ
لاببرێن له‌به‌ر مه‌ترسی
ئه‌منی . ووته‌بێژی گووگڵ
ئاماژه‌ی به‌وه دا که
له‌سه‌ر سایتی گووگڵ
هه‌موو که‌س ده‌توانێت
گشت شاره‌کانی ئه‌مریکا
به شه‌قام و کووچه‌کانه‌وه
وه هه‌روه‌ها شوێنه
گرنگه‌کان ببینن به
ئاسانی وه ووتی که داواکردنه‌که‌ی
په‌نتاگۆن ڕه‌وایه و په‌سه‌ندی
ده‌که‌ین . په‌نتاگۆن
له داواکردنه‌که‌یدا
ڕوونی کردۆته‌وه که
به ئاسانی چوونه ژووره‌وه‌و
هاتنه ده‌ره‌وه له شوێنه
سه‌ربازیه‌کان وه چۆنیه‌تی
مامه‌ڵه‌کردن وه پشکنینی
میوانه‌کان به ئاشکرایی
دیاره
به‌شداریکردنی
پیاو له کاری ناو ماڵدا
سکۆت کۆلتران
که زانایه‌کی به‌شی
زانستی کۆمه‌ڵایه‌تیه
له زانکۆی ریڤه‌ر ساید
له کالیفۆرنیا دوای
لێکۆلینه‌وه‌که‌ی له‌سه‌ر
په‌یوه‌ندی ژن و مێرد
له ناو ماڵدا ، ڕایگه‌یاند
که به‌شداریکردنی پیاو
له کاری ناو ماڵدا له‌گه‌ڵ
هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌بێته
مایه‌ی دروستبوونی په‌یوه‌ندیه‌کی
ئاسووده‌یی وه هه‌روه‌ها
ده‌بیته هۆی چاکبونی
جووت بوون . لیکۆڵینه‌وه‌که
ده‌ڵێت که ژن له‌و کاتانه‌دا
هه‌ست به یه‌کسانیه‌ک
ده‌کات و ئه‌مه‌ش مڕوومشتی
خێزانی که‌مده‌کاته‌وه
خواردنی
حه‌بی ڤیتامین زیانی
زیاتر‌ه له سوود
چه‌ند
ساڵیکه که‌سانێکی زۆر
له بری خواردنی میوه‌و
سه‌وزه خوویان داوه‌ته
خواردنی حه‌بی پڕ له
ڤیتامین .له‌سه‌ر بنه‌مای
ئه‌وه‌ی که ڤیتامینه‌کان
ده‌بنه هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی
تووشبون به نه‌خۆشی
شێرپه‌نجه . به‌ڵام پرۆفیسۆر
مارتن وایزمان که کۆنسه‌ڵته‌نته
له ڕێکخراوی لێکۆڵینه‌وه‌ی
نه‌خۆشیه‌کانی شێرپه‌نجه
له جیهاندا ده‌ڵیت ئه‌مه‌ی
له‌سه‌ر حه‌بی ڤیتامینه‌کان
ووتراوه دووره له ڕاستیه‌وه
. وایزمان ده‌ڵیت خواردنی
میوه‌و سه‌وزه‌ی سروشتی
گه‌لێک به‌سوود تره
له‌و حه‌بانه . ڕاپۆرتێکی
زانکۆی پزیشکی کۆپنهاگن
باسی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک
ده‌کات که له‌گه‌ل 181 هه‌زار
که‌س کراوه ڕایده‌گه‌یه‌نیت
که حه‌بی ڤیتامین ئه‌ی
، ئی و بیتاکارۆتین بۆته
هۆی زیادبونی مردنی مرۆڤ
به رێژه‌ی له %5
چه‌ند گۆڕانکاریه‌ک
له زانکۆی سلێمانی له
هاولاتیه‌وه وه‌رگیراوه
سه‌رچاوه‌یه‌ك
له‌ئه‌نجومه‌نی زانكۆی
سلێمانی راگه‌یاند كه
پێده‌چێت سه‌رۆكی زانكۆی
سلێمانی پۆسته‌كه‌ی
لێ وه‌ربگیرێته‌وه
و یه‌كێكی تر له‌شوێنه‌كه‌ی
دابنرێت و چه‌ند كۆلێژێكیش
تێكه‌ڵكرانه‌وه.
به‌پێی
نوسراوێكی ڕه‌سمی ژماره
7 /3 / 2094س له‌به‌رواری 16 /2 /2008
بڕیاردرا به‌دانانی
دكتۆر زوبیر موسته‌فا
به ڕاگری كۆلێژی یاسا‌و
ڕامیاری زانكۆی سلێمانی
دوای تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی
هه‌ردوو كۆلێژی یاسای
ئێواران و زانسته‌رامیارییه‌كان.
سه
رچاوه‌یه‌ك له‌ناو ئه‌نجومه‌نی
زانكۆی سلێمانی كه‌نه‌یویست
ناوی بڵاوبكرێته‌وه
ڕاگه‌یاند که پێده‌چێت
سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی
پۆسته‌كه‌ی لێ وه‌ربگیرێته‌وه
و یه‌كێكی تر له‌شوێنه‌كه‌ی
دابنرێت، به‌ڵام تاكو
ئێستا به‌ڕه‌سمی ڕانه‌گه‌یه‌نراوه
به‌ڵكو باس ده‌كرێت و
له‌ئارادایه . ئه‌و سه‌رچاوه‌یه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا
كه چه‌ندین گۆڕانكاری
له‌زانكۆی سلێمانی
دا كراوه و گۆڕانكاری
تریش به‌ڕێوه‌یه، له‌وانه
دكتۆر ئه‌لبێرت عیسا
كه‌ڕاگری كۆلیژی زانسته
ڕامیاریه‌كان بوو كرا
به‌ڕاگری كۆلیژی هونه‌ر،
كۆلیژی زمانی ئێواران
و زمانی به‌یانیان كران
به‌یه‌ك و هه‌ر د.حه‌مه
دلێر كه ڕاگری كۆلیژی
زمان له‌شوێنه‌كه‌ی
خۆی ماوه‌ته‌وه.
دكتۆر
شێرزاد تۆفیق ڕاگری
كاروباری خوێندكاران
ئه‌وه‌ی پشت ڕاستكرده‌وه
كه‌به‌پێی بڕیاری وه‌زاره‌تی
خوێندنی باڵا ئه‌و گۆڕانكرایانه
ده‌كرێت كۆلیژ و به‌شه‌كانی
ئێواران له‌گه‌ڵ به‌یانیان
ته‌نها یه‌ك ڕاگریان
بۆ داده‌نرێت، بۆ لابردنی
سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی
دكتۆر عه‌لی سه‌عید
ڕاگری كاروباری خوێندكارانی
زانكۆی سلێمانی بێئاگایی
خۆی نیشاندا ووی بۆ لابردنی
سه‌رۆكی زانكۆ هیچ زانیاریه‌كم
نیه و ئاگادار نیم .
نه‌خۆشی
شه‌کره و چاندنی ئه‌نسۆلین
رۆژ
به رۆژ ئومێدی چاره‌سه‌رکردنی
نه‌خۆشی شه‌کره له
نزیکبونه‌وه‌دایه. حکومه‌تی
به‌ریتانی ئیجازه و
بۆجه‌ی تایبه‌تی داوه
به شه‌ش سه‌نته‌ر بۆ
پێشخستنی ئه‌و ته‌کنیکه‌ی
که هه‌نوکه هه‌یه
بۆ چاندنی ئه‌نسۆلین.
جۆری ته‌کنیکه‌که ئه‌وه‌یه
که خه‌لایه‌ی په‌نکریاس
له مرۆڤی مردوو ده‌رده‌هێنرێت
وه ده‌چێنرێته ناو
جگه‌ری مرۆڤه نه‌خۆشه‌که‌وه
و له‌وێدا ئه‌نسۆلینی
نوێ دروست ده‌بێت. ئه‌مه
سوودێکی گه‌وره ده‌گه‌یه‌نێت
به‌و نه‌خۆشانه‌ی تایپی
1 ی شه‌کره‌یان هه‌یه
. ئه‌م ته‌کنیکه بۆ یه‌که‌م
جار له ساڵی 2002 دا تاقیکرایه‌وه
له سه‌ر 12 نه‌خۆش و سه‌رکه‌وتو
بوه. پرۆفیسۆر 'ستیفانی
ئه‌میڵ' که به‌ڕێوه‌به‌ری
به‌شی نه‌خۆشی شه‌کره‌یه
له نه‌خۆشخانه‌ی 'کینکز
کۆلیج' ده‌ڵیت چاندنه‌که
ئاسانه‌و ته‌نها 45 ده‌قیقه‌ی
پێده‌چێت
توێکڵی
میوه
له کورده‌واری
ناوخۆماندا هه‌مێشه
باسکراوه که سوودی
خواردنی سێ‌و له توێکڵه‌که‌یدایه.
'چانگ لی' که زانایه‌کی
ئه‌مریکیه دوای چه‌ند
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک
ده‌ڵیت هه‌ندێ میوه
هه‌ن وه‌ک سێ‌و، پرته‌قاڵ،
مۆز، خواردنیان به
پاکنه‌کراوی زۆر سوودبه‌خشن
بۆ به‌رگریکردن له نه‌خۆشی
ئه‌لزایمه‌ر و پارکنسن
. مه‌رج نیه توێکڵی مۆز
یان پرته‌قاڵ به‌کاڵی
بخورێت به‌ڵام ده‌توانرێت
به شێوه‌ی موره‌با یان
به جۆرێکی که سوودیان
لێوه‌ربگیرێت
گۆشتی سوور
و سه‌ره‌تانی قۆلۆن
سه‌رئه‌نجامی
ئه‌و هه‌مو لێکۆڵینه‌وانه‌ی
که‌له زانکۆکانو سه‌نته‌ره
پزیشکیه‌کانی جیهان کراوه
له بیست ساڵی ڕابوردودا له‌سه‌ر
سه‌ره‌تانی قۆلۆن وای
راده‌گه‌یه‌نن که خواردنی
گۆشتی سوور ، واته گۆشتی
ئاژه‌ڵ نه‌ک بالنده
و ماسی، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی
هه‌یه به‌و نه‌خۆشیه‌وه.
یه‌کێک له‌و لێکۆڵینه‌وانه
دراسه‌یه‌کی ئه‌مریکیه
که له‌سه‌ر 148610 که‌س کراوه‌و
له ساڵی 1982 وه ده‌ستی پێکردوه.
دراسه‌یه‌کی ئینگلیزیش
ده‌ڵیت که ترشه‌ڵۆکی
ئه‌مینی "ئه‌مینۆ ئه‌سید"
ی ناو گۆشتی سوور دوای
برژاندن یان لێنان ماده‌ی
نایترۆسامینیس دروست
ده‌کات ئه‌م ماده‌یه‌ش
به یه‌کێک له موسه‌ببه‌کانی
نه‌خۆشی سه‌ره‌تان ناسراوه.
له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی
تردا ده‌ڵیت گوایه
سه‌ره‌تانی پرۆستاتیش
په‌یوه‌ندی هه‌یه به
زۆر خواردنی گۆشتی سووره‌وه
پیاز
دکتۆر کۆڵن
ئێدی له نیوزیلاند دوای
چه‌ند لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک
گه‌یشته به‌رهه‌مهێنانی
جۆره پیازێک که له‌کاتی
بڕین‌و پاککردنیدا چاوی
ئه‌و که‌سه ئاو ناکات.
دکتۆر ئێدی له لێکۆڵینه‌وه‌که‌یدا
جۆره جینێکی دۆزیوه‌ته‌وه
که ئه‌بێته هۆی ووشک
کردنی ئه‌و گلاندانه‌ی
که ئاو دروست ده‌که‌ن
له ناو چاودا.
نه‌خۆشی
ئه‌لزایمه‌ر
نه‌خۆشی ئه‌لزایمه‌ر
که له کورده‌واریدا
به خه‌ڵه‌فاندن ناسراوه
نه‌خۆشیه‌که زیاتر توشی
مرۆڤی به‌ته‌مه‌ن ده‌بێت.
ئه‌م نه‌خۆشیه وا له
مێشک ده‌کات که توانای
بیرکردنه‌وه‌و ناسینه‌وه‌ی
نه‌مێنێت و ده‌بێته
ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشه
هه‌ڵسوکه‌وتی سه‌یر "نا
سروشتی" بکات.
جگه
له ته‌مه‌نو ڕابوردوی
خێزانی ئه‌و نه‌خۆشه،
هه‌ندی هۆی که هه‌ن که
رێژه‌ی توشبونی ئه‌م نه‌خۆشیه
زیاتر ده‌کات وه‌ک پاله‌په‌ستۆی
خوێن، ڕوداوێک که توشی
که‌له‌ی سه‌ر بوبێت،
یان نه‌خۆشی دڵ. نیشانه‌کانی
ئه‌م نه‌خۆشیه:
دووپاتکردنه‌وه‌ی
قسه‌کانت
نه‌زانیت له‌کوێ
شتێکت دانابێت
له‌بیرچونی
ناوی خه‌ڵک یان ناوی شتێک
هه‌ستکردن
به وون بوون له‌سه‌ر
جاده‌و بان
له‌به‌رچاوکه‌وتنی
شتێک که جاران پێت خۆش
بوبێت
خۆشه‌ویستی
یان قه‌ڵه‌وی
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی
نوێ له ژاپۆن دوای دراسه‌تکردنێکی احصائی
له‌گه‌ڵ زیاتر له 30000 که‌س وای
ده‌رده‌خات که خۆشه‌ویستیو
قه‌ڵه‌وی په‌یوه‌ند بن
به یه‌ک. ئه‌وکه‌سانه‌ی
قووڵن له خۆشه‌ویستیدا
باری ده‌روونییان ئارامتره،
ده‌ره‌وه‌چونو حه‌زیان بۆ
خواردن زیاتر‌ه. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی
که گۆشه‌گیرن هه‌میشه
به‌ره‌و سیسی ده‌ڕۆن.
بامێ
بامێ یه‌کێکه
له‌و ڕوه‌که سه‌وزانه‌ی
که زۆر به‌کار دێت بۆ
خواردن له هه‌مو ماڵێکی
کورد دا و یه‌کێکه له
هه‌ره خواردنه خۆشه‌کان
به‌تایبه‌تی به برنجه‌وه
یان به تشریب. ناوی علمی
و لاتینی بامێ "ئه‌بیلمۆشه‌س
ئه‌سکولێنته‌س" وه
به ئینگلیزی پێی ده‌ڵین
ئۆکرا به عه‌ره‌بی‌و
فارسی و یۆنانی و ڕوسی
پێی ده‌ڵین بامیا. ئه‌وه‌ی
زانراوه که زۆر له
کۆندا بامێ له وڵاتی
ئه‌ثیوبیاوه بڵاوبۆته‌وه
بۆ وڵاتانی میسر و سودان
و له‌وێشه‌وه بۆ وڵاتانی
جیهان. له ئه‌وروپا ماوه‌ی 30-40
ساڵێکه به‌هۆی په‌ناهه‌نده‌و
موهاجره‌کانه‌وه بامێ
له بازاڕه‌کان ده‌فرۆشرێت...ئینگلیزه‌کان
به خواردنێکی به‌تامی
دانانێن به‌ڵام له ده‌عوه‌تدا
باشی ئه‌خۆن
پێڵاو
چه‌ند زانایه‌کی
زانکۆی واشنگتۆن دوای
پشکنین‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی
زانیاری له‌سه‌ر په‌یکه‌رێکی
ئێسکی 40 هه‌زار ساڵ کۆنی
دۆزراوه له ناو ئه‌شکه‌وتێکی
لای شاری په‌کین له وڵاتی
چین ڕایانگه‌یاند که
خه‌ڵکی ئه‌و شوێنه ئه‌وکاتانه
پێڵاویان له پێ کردوه.
چاری قه‌ڵه‌وی
زانا ئه‌مریکیه‌کان
ڕایانگه‌یاند که ته‌نها
یه‌ک جین نابێته هۆی
قه‌ڵه‌وی به‌ڵکو زیاتر
له شه‌ش هه‌زار جین هه‌ن
که به‌شدارن له بونی
قه‌ڵه‌وی له مرۆڤدا.
له‌مه‌وپێش وازانرابو
که ته‌نها یه‌ک جین ده‌بیته
هۆی قه‌ڵه‌وی له‌به‌ر
ئه‌وه رزگاربون له
قه‌ڵه‌وی و چاره‌سه‌رکردنی
هه‌روا ئاسان نابێت
دایک و ته‌مه‌ن
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی
زانستی که پرۆفیسۆر
کۆلن ماکگوگن له زانکۆی
نیوکاسڵ سه‌رپه‌رشتی
ده‌کات وای ڕاده‌گه‌یه‌نیت
گه‌ر ئافره‌ت له ته‌مه‌نێکی
گه‌وره‌دا منداڵی ببێت
ئه‌و منداڵه که‌متر توانای
به‌رگری نه‌خۆشی ده‌کات
له ژیانیدا
نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای
باڵنده
نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای
باڵنده ئه‌م ساڵ له به‌ریتانیا
نرخی قه‌له‌مونی به‌رزکردۆته‌وه
بۆ په‌نجا پاوه‌ن . له
یه‌ک ڕۆژدا...له رۆژی 12/11/2007
دا زیاترله 2200 هه‌زار
قه‌له‌مون له‌ناوبران
به مه‌به‌ستی ته‌شه‌نه‌نه‌کردنی
نه‌خۆشیه‌که . ساڵانه
بازاڕی قه‌له‌مون له
به‌ریتانیا نزیکه‌ی چوار
سه‌دو په‌نجا ملیۆن پاوه‌ند
بۆ ئیکۆنۆمی بریتانیا دروست
ده‌کات
منداڵیکی چوار
ده‌ست و قاچی
لاکشمی تاتاما
- منداڵێکی دوو ساڵه‌یه
له شاری به‌نگه‌لۆر
له هندستان نه‌شته‌رگه‌ریه‌کی
سه‌رکه‌وتویان بۆ ئه‌نجامدا.
لاکشمی که له دایک ده‌بێت
چوار ده‌ست و چوار قاچی
ده‌بێت تا دوو ساڵ به‌و
جۆره ده‌مێنێته‌وه
تا نه‌شته‌رگه‌رێکه‌ی
بۆ ده‌که‌ن. به پێی وته‌ی
دکتۆره‌کان نه‌شته‌رگه‌ریه‌که
زۆر سه‌رکه‌وتوبوه ئێستا
لاکشمی له خه‌سته‌خانه
له‌ژێر چاودێریدایه وه‌ک
منداڵیکی ئاسایی دوو
ده‌ست و دوو قاچی هه‌یه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه
یه‌کێک له خوداکانی
هندیه‌کان چوار ده‌ست
و چوار قاچی هه‌بوه خه‌ڵکی
شارۆچکه‌که وایان زانیوه
که خوداکه‌یان گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
مانگرتنی
خوێندكارانی زانكۆی
سه‌لاحه‌دین
خوێندكارانی
كۆلێژی ئه‌ندازیاری
زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین
ڕۆژی شه‌مه ڕێکه‌وتی
3/11/2007 بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
یاسای عبور مانگرتیان
ڕاگه‌یاند. یه‌كێك له
خوێندكاره مانگرتوه‌كان
ده‌ڵێت كه له پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌و
په‌یڕه‌و كردنی سیسته‌می
په‌ڕینه‌وه له زانكۆكاندا
مانگرتنمان ڕاگه‌یاند
وه یاداشتێكیشمان ئاڕاسته‌ی
وه‌زیری خوێندنی باڵا
كردوه تیایدا چه‌ند
داوایه‌كمان خستۆته
ڕو بۆ جێبه‌جێ كردنی
كه له‌چه‌ند خاڵێكدا
خۆی ده‌بینێته‌وه له‌وانه‌ش
په‌یڕه‌و‌كردنی سیسته‌می
په‌ڕینه‌وه‌یه، پێدانی
موچه و داخلی بۆ ئه‌وانه‌ی
بونه‌ته دوساڵه که
موچه‌و داخلی شمولیان
ناكات . هه‌روه‌ها ده‌ڵێت
که "ئێمه ئه‌مڕۆ به‌ڕه‌سمی
مانگرتنمان ڕاگه‌یاند
و به‌رده‌وامیش ده‌بین
له مانگرتن تا ئه‌و كاته‌ی
سیسته‌می په‌ڕینه‌وه
له زانكۆكاندا په‌یڕه‌و
ده‌كرێت."
دکتۆره
نیان نه‌وشیروان فواد
مه‌ستی
د.
نیان مه‌ستی که پله‌ى
یاریده‌ده‌رى پرۆفیسۆره‌و
هه‌ڵگرى برِوانامه‌ى
دكتۆرایه له ئه‌ده‌بى
به‌راوردكاریدا و ماوه‌ى
چه‌ندین ساڵه وه‌ك مامۆستا
وانه ده‌ڵێته‌وه له‌به‌شى
عه‌ره‌بى و خوێندنى بالاَ
و ئه‌زمونێكى باشى هه‌یه
له ڕِووى ئیدارى و
زانستیه‌وه و خاوه‌نى
چه‌ندین توێژینه‌وه‌ى
زانستى ئه‌ده‌بیه، وه‌ك
سه‌رۆكى نوێى به‌شى زمانى
عه‌ره‌بى كۆلێژى زمان
له‌زانكۆى سلێمانى دانراو
ده‌ستبه‌كاربوو. "کوردش
ساینتست" پیرۆزبایى له د.نیان ده‌کاتو
هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌كاره‌كانیدا
بۆ ده‌خوازێت.
مانگرتنی خوێندکارانی
کۆلیجی پزیشکی زانکۆی
هه‌ولێر 10/10/07
نزیکه‌ی 350 خوێندکاری
قۆناغی چواره‌مو پێنجه‌می
کۆلیجی پزیشکی زانکۆی
هه‌ولێر ماوه‌ی چه‌ند
ڕۆژێکه مانیان گرتوه
به‌هۆی گۆڕانکاری له
سیسته‌می خوێندندا. هۆی
مانگرتنه‌که ئه‌وه‌یه
که خوێندکاران ساڵی
پار له‌سه‌ر سیسته‌می
خوێندنی ساڵانه ده‌ڕۆیشتن
به‌ڵام ئه‌م ساڵ ئه‌و
سیسته‌مه گۆڕدراوه
بۆ سیسته‌می کۆرسات و
خوێندکاران به زه‌حمه‌تی
ده‌بیننو ده‌ڵین که
توانای ئه‌و هه‌مو تاقیکردنه‌وانه‌یان
نیه له ماوه‌یه‌کی
کورت‌دا
زانكۆى
سلێمانى 3600 خوێندكار بۆ
ساڵى خوێندنى 2007-2008 وه‌رده‌گرێت
به‌رێوبه‌رى
تۆمارگاى گشتى زانكۆى
سلێمانى رایگه‌یاند :
له مانگى 5ى 2007دا وه‌زاره‌تى
خوێندنى بالاَ داوای
له‌تۆمارگاى گشتى زانكۆكان کردوه كه‌رێژه‌ى
وه‌رگرتنى خوێندكاران
بۆ ساڵى خوێندنى 2007-2008 له‌لایه‌ن
كۆلیجه‌كانه‌وه ده‌ستنیشان
بکرێت وه له‌ئه‌نجامدا
ده‌ركه‌وت که زانكۆى
سلێمانى له‌توانایدایه
ته‌نها (3600) خوێندكار بۆ
ئه‌مساڵ وه‌ربگرێت.
له‌باره‌ى وه‌رگرتنى
خوێندكاره عه‌ربه‌كان، به‌رێوبه‌رى تۆمارگا ده‌ڵێت: ئه‌وخوێندكاره ئه‌بێ دایك و باوكى
دكتۆرى زانكۆ ویاخود
خزمه‌تێكى گه‌وره به
هه‌رێمى كوردستان بگه‌یه‌نن
ئینجا ئه‌وكاته
زانكۆ ئه‌و خوێندكارانه
قبوڵ ده‌كات
سه‌رۆكی
زانكۆی ئه‌مه‌ریكی
له‌سلێمانی به‌تۆمه‌تی
كاری سێكسی ده‌ركراوه
سه‌رۆكی زانكۆی
ئه‌مه‌ریكا له سلێمانی..
ئۆوین كارگۆل له‌ساڵی
2001دا به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی
كه‌هه‌وڵیداوه كاری
سێكسی له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رێكی
پیاو له‌زانكۆی باكوری
ئاریزۆنا بكات، ناچار
كراوه ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه.
زانكۆی ئه‌مه‌ریكی
له‌سلێمانی كه 31ی ئابی
ئه‌مساڵ كرایه‌وه كه‌سێكیان
به سه‌رۆكی زانكۆكه
داناوه كه پێشتر له‌ساڵی
2002ه‌وه تا 2006 سه‌رۆكی زانكۆی
ئه‌بوزه‌بی بووه له‌ئیمارات.
ئۆوین كارگۆل له‌ساڵی
2001دا بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك
سه‌رۆكی زانكۆی باكوری
ئاریزۆنا بووه. رۆژنامه‌ی
(ئاریزۆنا ریپه‌بلیك)
كه رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكییه
له‌سه‌رنابراو له ڕۆژی
15/11/2001 راپۆرتێكی بڵاوكردۆته‌وه
تیایدا هاتووه فه‌رمانبه‌رێكی
پیاو له زانكۆی باكووری
ئاریزۆنا ئیدیعا ده‌كات
كه سه‌رۆكی پێشووی زانكۆكه
ره‌فتاری جنسیانه‌ی نه‌ویستراوی
به‌رامبه‌ری نواندووه‌و
(ئی مه‌یل)ی بۆ ناردووه.
ئۆوین
كارگۆل ته‌نها بۆ ماوه‌ی
چه‌ند مانگێك سه‌رۆك
بوو، پاشان ده‌ستی له‌كار
كێشاوه‌ته‌وه‌و پاش ئه‌وه‌ی
رووبه‌رووی ئه‌و ئیدیعایه
كرا‌وه‌ته‌وه.
كارگۆل كه خێزانداره‌و
باوكی دوو منداڵه، به
رۆژنامه‌كه‌ی گوتوه
که‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ
فه‌رمانبه‌ره‌كه‌دا
هه‌بووه، به‌ڵام لێكدانه‌وه‌ی
خراپی بۆ كراوه.
كۆبونه‌وه‌ی گشتی ڕێکخراوی
KSMF
ڕۆژی
شه‌ممه‌ی ڕێکه‌وتی 22/09/2007
له هۆڵی کوردستان له
له‌نده‌ن ڕێکخراوی KSMF کۆبونه‌وه‌ی
گشتی ساڵانه‌ی سازکرد.
ڵه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا
ڕێکخراوی KuMA , KSA , KSS له‌گه‌ڵ
SCHEIK به‌شداربون.
له
کۆبونه‌وه‌که‌دا سه‌رۆکی
ڕێکخراوی SCHEIK ئاماژه‌ی به‌وه
دا گه‌ر ڕێکخراو سه‌ربه‌خۆ
نه‌بێت گیر‌و گرفتی دێته
به‌رده‌م ئه‌و ڕێکخراوه
دواده‌که‌وێت له بینینی
ڕۆڵی خۆی. له‌سه‌ر ئه‌و
بنه‌مایه دکتۆر شیروان
غه‌فور ئه‌م نامه‌یه‌ی
بۆ كۆنفرانس خوێنده‌وه:
به‌ڕێزان
ئێمه وه‌ک
ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌بردنی
کۆمیته‌ی پشتگیری خوێندنی
باڵا له کوردستانی عراق
که ناسراوه به ڕیکخراوی
"شیک" له ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ی
9/9/2007 دا له کۆبونه‌وه‌یکی
تایبه‌ت به ڕێکخراوه‌که‌مان
به تێکڕایی هه‌ر هه‌مو
بریارمان دا ، له به‌ر
به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وه
خویندنی باڵا به تایبه‌ت
که رێکخراوه‌که‌مان
سه‌ربه‌خۆ بێت وه به
سه‌ربه‌خۆیی بمێنێته‌وه.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه
ناگه‌یه‌نێت که خۆمان
دوره‌و پا‌رێز ڕاگرین
به پێچه‌وانه‌وه "شیک"
هه‌ر وه‌ک له ڕابوردودا
سه‌ڵماندوێتی باوه‌ڕی
به یارمه‌تیدانی یه‌کترو
پته‌وکردنی په‌یوه‌ندی
هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌مو
ڕێکخراوه‌کاندا .
ئێمه
وه‌ک پرینسیپ وای ده‌بینین
گه‌ر بێت‌و ڕیکخراو سه‌ربه‌خۆ
نه‌بێت ئه‌و ڕێکخراوه
ناتوانێت ڕۆڵی خۆی به
ته‌واوی ببینێت‌و ئامانجه‌کانی
نایه‌ته دی. هه‌ر له‌به‌ر
ئه‌م هۆیه‌شه که ڕێکخراوه‌که‌مان
نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه
که له ماوه‌یه‌کی نزیکدا
پێشنیازێک پێشکه‌ش بکات
به سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانو وه‌زیری خوێندنی
باڵا له کوردستان ، تێیدا
خاڵه پۆزه‌تیڤه‌کانو
گرنگی "سه‌ربه‌خۆیی" بۆ
زانکۆکانی کوردستان نیشانه
بکرێت‌و به‌هه‌مو لایه‌ک
کاری گه‌شبینی له‌سه‌ر
بکه‌ن.
كۆمیته‌ی
شیک داوای پشتگیری‌کردن
ده‌کات له‌م پێشنیازه
که زانکۆکانی کوردستان
ده‌بێت سه‌ربه‌خۆ بن.
له‌م
ڕۆژه‌دا ئێمه خواستی
سه‌رکه‌وتن ده‌که‌ین
بۆ ڕێکخراوی KSMF وه به‌ڵێن
ده‌ده‌ین که هه‌میشه
په‌یوه‌ندیمان پته‌و
بێت.
ڕێکخراوی
شیک
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر
22/09/2007
ئه‌وه‌ی
شایانی باسه که ته‌مه‌نی
ڕیکخراوی شیک پتر له
پانزه ساڵه‌و له‌کاتی
پێویست‌و ته‌نگانه‌دا
هه‌میشه ڕۆڵی سه‌ره‌کی
دیوه بۆ پێشکه‌شکردنی
یارمه‌تیو خزمه‌تکردنی
خوێندنی باڵا له کوردستان.
له کۆتایی
کۆبونه‌وه‌که‌دا به‌گشتی
بڕیار درا که دکتۆر
هێرۆ علی عبدوالله سه‌رۆکایه‌تی
ڕێکخراوی KSMF بێت وه دکتۆر
سایا عوسمان سه‌عید ببێت
به سکرتێر.
رێكخراوى
كۆیكا -له میدیای زانکۆوه
رێكخراوى
"كۆیكا"ى كوورى به‌برِى
یه‌ك ملێۆن وپێنج سه‌د
هه‌زار دۆلار كه‌ل و په‌لى
زانستى وه‌ك هاوكارى
پێشكه‌ش به‌زانكۆى سلێمانى
كرد. له‌وباره‌یه‌وه
مامۆستا عباس مطصفى سه‌رۆك
به‌شى زمانى ئینگلیزى
له زانكۆى سلێمانى ڕاگه‌یاند:
له‌نێو ئه‌و كه‌ل و په‌له
زانستیانه‌ى كه‌رێكخراوى
ناوبراو له‌هه‌ولێره‌وه
پێشكه‌ش به‌زانكۆى سلێمانى
كرد، تاقیگه‌یه‌كى ده‌نگى
بۆ به‌شى ئینگلیزى _ كۆلیژى
زمانى زانكۆى سلێمانى
هه‌روه‌ها چه‌ندین كه‌ره
سته‌ى زانستى دیكه بۆ
كۆلیژه‌كانى زمان ، دروستكردنى
هۆڵى وانه‌وتنه‌وه به‌نوێترین
شێواز و هۆڵێكى دیكه
بۆ سیمینار له‌كۆلێژى
زمان بۆ فێركارى و گفتوگۆى
ماسته‌رو دكتۆرانامه‌كان
به‌كار ده‌هێنرێت .
رونیشكرده‌وه
4 مانگ له‌مه‌وپێش دابینكردنى
ئه‌م كه‌ل و په‌لانه
له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى
زانكۆى سلێمانى و له‌گه‌ڵ
رێكخراوه‌كه‌دا گفتوگۆیان
له‌باره‌ى هه‌ماهه‌نگى
و هاوكارى رێكخراوه‌كه
بۆ زانكۆى سلێمانى كردوه
و ئه‌مرِۆ هاوكاریه‌كه‌مان
پێگه‌یشت.
وەرگرتنی
قوتابیانی ئێزدی و شەبەك
لە زانكۆ و پەیمانگاكانی
كوردستان
ڕۆژی 19\9\2007 د. ئیدریس
هادی ساڵح وەزیری خوێندنی
باڵا‌و توێژینەوەی زانستی
پێشوازی لە د. دەخیل سەعید
وەزیری هەرێم بۆ كاروباری
ئێزدییەكان و پیر خدر
سلێمان و عزەدین باقەسری
ئەندامی پەرلەمانی كوردستان
ده‌کات. لەو دیدارەدا
میكانیزمێك داده‌نێن
بۆ چۆنیەتی وەرگرتنی
ئەو قوتابییە ئێزدی و
شەبەكانە كە لە پارێزگای
موسڵ و دەوروبەربوون.
وەزیری خوێندنی باڵا
لەقسەكانیدا جەختی كردەسەر
كار ئاسان كردن بۆ وەرگرتن
و گواستنەوەی قوتابیانی
ئێزدی و شەبەك و هی دیكە
لە زانكۆ‌و پەیمانگاكانی
كوردستان.
مامۆستایانی
زانكۆی سەلاحەدین مان
ده‌گرن
پاش ئەوەی
دەرماڵەی مامۆستایانی
زانكۆ لە لایەن وەزارەتی
داراییەوە بڕدرا، مامۆستایانی
كۆلێژەكانی زانكۆی سەلاحەدین
ناڕازین لەو بڕیارە و
بە نیازن نەچنە هۆڵی وانە
وتنەوە. ئەمڕۆ 18/9/2007 لە كۆلێژی
زانستی زانكۆی سەڵاحەددین
لە شاری هەولێر مامۆستایانی
گشت كۆلێژەكان كۆبوونەوەی
خۆیان سازدا، بۆ دەربڕینی
ناڕەزایی خۆیان لە بەرامبەر
بڕینی دەرماڵەكانیان.
لەو بارەوە مامۆستا عەلی
عەبدولڕەحمان مامۆستای
كۆلێژی شەریعە وتی "پێشتریش
جارێكی تر ئەو دەرماڵەیان
لێبڕین، پاشان بە فەرمانی
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی
كوردستان دەرماڵەكەیان
بۆ گەڕاندینەوە"، هەروەها
وتیشی "وانەی مامۆستایەكی
ماستەر كە تەرقییەی نەكردبێ
30 دیناری سویسری بوو، گوتیان
لەبەر ئەوەی هەمان ئەو
ئیمتیازەی مامۆستایانی
بەغداتان دەبێ 30 دینارەكەیان
كردە 6 دیناری سویسری،
واتە مامۆساتیەك رۆژێك
موحازەرە بداتەوە بە
6 دینار لەماڵەوە بە تەكسی
دەچێتە شوێنی وانە وتنەوە
واتە ئەو مامۆستایە چ
قازانجێكی كرد، لەگەڵ
ئەوەشدا 6 دینارەكەش نادەن"،
مامۆستا عەلی ئاماژەی
بەوەشدا كەوا تا ئێستا
مامۆستاكانی زانكۆ پارەی
موحازەراتی پاریان وەرنگرتووە،
لە درێژەی قسەكانیدا
وتی "توركیا بەو گەورەیەی
خۆیەوە بەقەد عێراق كوردی
تێدایە، 24 وەزارەتی هەیە،
حكومەتی هەرێمی كوردستان
16 كەسین 42 وەزارەتمان هەیە،
با وەزارەتەكان بكرێتە
21 وەزارەت و نەسریەی وەزارەتەكانی
تر بخرێتە خزمەت بوارەكانی
تر". پاشان مامۆستا یادگار
لەتیف مامۆستای كۆلێژی
پەروەردەی بنیات، وتی
"ئێمە لە 13/8 ەوە داوامان
كردووە كەچی تا ئێستا
وەڵامیان نەداوینەتەوە،
ئەمەش پڕۆسەیەكی سوكایەتیكردنە
بە مامۆستایان"، ئەو باسی
لە چۆنیەتی جیاوازیكردنی
نێوان مامۆستا كوردەكان
و مامۆستا عەرەبەكان
كرد و وتی "لە هەمووی ناقۆڵاتر
ئەوەیە مامۆستای كورد
هەیە 500 هەزار تا 700 هەزار
موچەكەیەتی كرێچیە و
دەرماڵەی كرێخانووی بۆ
سەرف ناكرێ، كەچی مامۆستایەكی
عەرەب 600 هەزار دەرماڵەی
كرێچێتی بۆ سەرف دەكەن،
باشە ئەم جیاوازیە لەپای
چی، ئێمە لێرەین موخەسەساتمان
لێدەبڕن كەچی سەرەڕای
ئەوە پارەی كرێخانوو
بۆ عەرەبەكان سەرف دەكەن؟"،
ئەو باسی لەوەش كرد كە
ئەوە بۆتە هۆی ناڕەزایی مامۆستایانی كوردستان.
(له جه‌ماوه‌ره‌وه
وه‌رگیراوه)
سه‌رۆكى
زانكۆى سلێمانى وپارێزگارى
سلێمانى سه‌ردانى كه‌مپى
نوێی زانكۆ ده‌که‌ن - له میدیای زانکۆوه
ڕۆژی 16-9 دانا ئه‌حمه‌د
مجید پارێزگارى سلێمانى
و دكتۆر عه‌لى سه‌عید
سه‌رۆكى زانكۆى سلێمانى
سه‌ردانى كه‌مپى نوێى
زانكۆى سلێمانیان كرد
له‌قلیاسان .
ئازاد عوسمان
یاریده‌ده‌رى به‌رِێوبه‌رى
پرۆژه‌كه ڕاگه‌یاند
که كۆلیژى وه‌رزش و هونه‌رو
كۆمپیوته‌ر ته‌واوبوون
و ته‌سلیم به‌سه‌رۆكایه‌تى
زانكۆى سلێمانى ده‌كرێنه‌وه
وتیشى ئه‌م پرۆژه‌یه
له‌لایه‌ن هه‌ردووكۆمپانیاى
گه‌شه‌و ته‌په‌ى توركیه‌وه
به‌برِى 185ملێۆن دۆلار
جێَبه‌جێ َده‌كرێت و
له شانزه 16بیناى كۆلیج
و 18 بیناى ناوخۆیى پێكهاتوه
و 20-4-2010 ته‌واو ده‌بێت.
ماسته‌رنامه‌ى
خوێندكار گۆڵبه‌هارفتح
لله‌كریم - له
میدیای زانکۆوه)
رۆژى16-9 گفتوگۆى
ماسته‌رنامه‌ى خوێندكار
(گۆڵبه‌هارفتح لله‌كریم)
له‌كۆلیژى زانست، به‌شى
بایۆلۆجى- زانكۆى سلێمانى
له‌هۆڵى ڕووناكى ، له‌ژێرناونیشانى
(Identication of E.colj by Using phenotypic Markers and DNA Markers Based on PCR ) به‌ڕِێوه‌چوو،
به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆك
و ئه‌ندامانى لیژنه‌ى
هه‌ڵسه‌نگاندن و پاش
(4) كاتژمێرله گفتوگۆكردن
له‌ئه‌نجامدا ماسته‌رنامه‌كه
به‌پله‌ى( نایاب) وه‌رگیرا
.
لیژنه‌كه له‌م به‌رێزانه
پێكهاتبوون :
پ. د. حسین
حسن
زانكۆى كه‌ركوك
سه‌رۆكى لیژنه
پ.ى.د.
عه‌لى عبدالرحمان عه‌سكه‌رى
زانكۆى سلێمانى
ئه‌ندام
د. سه‌هه‌ند كمال
ا‌لدین عارف
زانكۆىسلێمانى
ئه‌ندام
د. جه‌زافه‌ره‌ج
سالح
زانكۆىسلێمانى
ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار
كۆلێرا له
کوردستان
رۆژی 15/9 دکتۆر
زریان وه‌زیری ته‌ندروستی
هه‌رێمی کوردستان ڕاپۆرته‌که‌ی
ڕێکخراوی ته‌ندروستی
جیهانی به درۆده‌خاته‌وه‌و
ده‌ڵێت که توشبوانی
په‌تای کۆلێرا له‌کوردستان
له 1500 که‌س تێناپه‌ڕێت
وه ده‌لێت که ئه‌و ڕاپۆرته هۆی
سیاسی هه‌بوه
کۆلێرا له
کوردستان
ڕێکخراوی
ته‌ندروستی جیهانی له
ڕۆژی 14/9/2007 ڕایگه‌یاند
که له کوردستان 16 هه‌زار
که‌س توشی نه‌خۆشی کۆلێرا
بون وه 10 که‌سیش له ماوه‌ی
مانگێکدا گیانیان له‌ده‌ستداوه
به‌م نه‌خۆشیه. ڕێکخراوه‌که
ده‌ڵێت گه‌ر بێت‌و
دانیشتوانی کوردستان
ئاوی پاک وه خواردنی
پاکیان بۆ دابین نه‌کرێت
مه‌ترسی ئه‌و نه‌خۆشیه
له بڵاوبونه‌وه‌دا ده‌بێت.
ماسته‌رنامه‌ى
خوێندكار ژوان جمال رشید
-له میدیای زانکۆوه)
رۆژى11-9 گفتوگۆى
ماسته‌رنامه‌ى خوێندكار
(ژوان جمال رشید) له‌كۆلیژى
پزیشكى ددان - زانكۆى سلێمانى
له‌هۆڵى رووناكى، له‌ژیَرناونیشانى
(مانه‌وه‌ى ددانه‌شیریه‌كان
له‌لاى كورد ته‌مه‌ن
18-22 ساڵ له‌پارێزگاى سلیَمانى)
به‌ڕێوه‌چوو، به‌ئاماده‌بوونى
سه‌رۆك و ئه‌ندامانى
لیژنه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندن
و پاش دوو كاتژمێر و نیو
له گفتوگۆكردن له‌ئه‌نجامدا
ماسته‌رنامه‌كه به‌پله‌ى(
نایاب) وه‌رگیرا .
لیژنه‌كه
له‌م به ڕێزانه پێكهاتبوون
:
پ. د. نزارطالبانى- زانكۆى
سلێمانى سه‌رۆكى لیژنه
پ.ى.د. ئه‌كره‌م فیصل حویزى
- زانكۆى به‌غداد ئه‌ندام
پ.ى.د.
نه‌جم مچفر - زانكۆى به‌غداد
ئه‌ندام
د. ضیا‌ء جعفر الدباغ
- زانكۆى به‌غداد ئه‌ندام
و سه‌رپه‌رشتیار
ماسته‌رنامه‌ى خوێندکار چنار شه‌هاب
ئه‌حمه‌د -له میدیای
زانکۆوه)
رۆژى8-9
گفتوگۆى ماسته‌رنامه‌ى
خوێندكار (چنارشهاب ئه‌حمه‌د)
له‌كۆلیژى زانست، به‌شى
ماتماتیك زانكۆى سلێمانى
له‌هۆڵى رووناكى له‌ژێرناونیشانى
(رێگاكانى ژمێره‌یى بۆ
شیكارى سیستمى ڤۆڵتراى
ته‌واوكارى ناهێڵێ بۆجۆرى
دووه‌م ) به‌رِێوه‌چوو،
به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆك
و ئه‌ندامانى لیژنه‌ى
هه‌ڵسه‌نگاندن و پاش
(3) كاتژمێرله گفتوگۆكردن
له‌ئه‌نجامدا ماسته‌رنامه‌كه
به‌پله‌ى( نایاب) وه‌رگیرا
.
لیژنه‌كه له‌م به‌رێزانه
پێكهاتبوون :
د. نجمه‌دین
عبدلله سلیمان زانكۆى
صلاح ا‌لدین سه‌رۆكى لیژنه
د. سعد عبدلله مناع زانكۆى
دهۆك ئه‌ندام
د. برهان
فخرالدین جمعه زانكۆى
كركوك ئه‌ندام
د. روستم
كه ریم سعید زانكۆى صلاح
ا‌لدین ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار
کۆلیسترۆڵ‌و
ئه‌ڵزایمه‌ر
چه‌ند زانایه‌ک
له زانکۆی واشنتۆن ڕایانگه‌یاند
که حه‌بی کۆلیسترۆڵ
نه‌خۆشی ئه‌ڵزایمه‌ریش
ڕاده‌گرێت. لێکۆڵینه‌وه‌که
که له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی
زۆر له‌نه‌خۆش کراوه
که ته‌مه‌نیان نێوان
65-80 سآل بوه وای ده‌رده‌خات
که ده‌رمانی ستاتین به
رێژه‌ی 79% ئه‌ڵزایمه‌ر
ڕاده‌گرێت. ستاتین خۆی
بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی رێژه‌ی
چه‌وری له خوێندا به‌کار
دێت به تایبت بۆ ئه‌و
که‌سانه‌ی مه‌ترسی نه‌خۆشی
دڵیان هه‌یه.
ژماره‌یه‌ك
مامۆستایانی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین
هه‌ره‌شه‌ی به‌شداری
نه‌كردن له تاقیكردنه‌وه‌كانی
خولی دووه‌م ده‌كه‌ن
ژماره‌یه‌ك
مامۆستای زانكۆی سه‌لاحه‌ددین
هه‌ره‌شه‌ی به‌شداری
نه‌كردن له تاقیكردنه‌وه‌كانی
خولی دووه‌م ده‌كه‌ن
و خۆشیان به ئه‌ندامی
یه‌كێتی مامۆستایانی
كوردستان نازانن ، ئه‌گه‌ر
داواكاریه‌كانیان جێ
به جێ نه‌كرێ .
ئه‌و ژماره
مامۆستایه له به‌یاننامه‌كه‌دا
گله‌یی له وه‌زاره‌تی
دارایی ده‌كه‌ن كه وه‌زیری
دارایی بریاری سه‌رۆكی
حكوومه‌ت جێ به جێ ناكات.
بریاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت
سه‌روانه‌كان له‌كاتی
خۆیدا بگات كه له مانگی
شوباته‌وه تا ئێستا
نه‌دراوه. دیسان له به‌یاننامه‌كه‌دا
ئاماژه به جیاوازی
نێوان زانكۆكانی كوردستان
ده‌كات ( كه تا ئێستا هیچیان
لێ نه‌براوه و بۆیان
پتركراوه و كرێی سه‌روانه‌كان
مانگانه دوا نا‌خرێت)
.
له كۆتاییدا
له به‌یاننامه‌كه‌دا
ئه‌و ژماره مامۆستایه‌ی
زانكۆی سه‌لاحه‌ددین
چوار داواكاریان خستۆته
ڕوو له‌گه‌ڵ هه‌ره‌شه‌كردن
له به‌شداری نه‌كردن
له تاقیكردنه‌وه‌كانی
خولی دووه‌م (4_9_2007) ، هه‌روه‌ها
ئاماده‌یی خۆشیان ده‌ربریووه
كه ته‌نانه‌ت هیچ سه‌روانه‌یه‌ك
بڵێینه‌وه
زانكۆی ئه‌مه‌ریكی
له سلێمانی 250 خوێندكار
بۆ ساڵی نوێ وه‌رده‌گرێت
به‌رپرسی
په‌یوه‌ندیه‌كان له
زانكۆی ئه‌مه‌ریكی
له-سلێمانی، رایگه‌یاند
كه زانكۆی ئه‌مه‌ریكی
له سلێمانی ده‌ستی
كردووه به وه‌رگرتنی
خوێندكار بۆ هه‌ر ساڵێكیش
250 خوێندكار وه‌رده‌گرێت,
وتیشی "وه‌ك بریاره
یه‌كه‌م ڕۆژی ساڵی
خوێندن له زانكۆی ئه‌مریكی
له‌عێراق - سلێمانی له
ناوه‌راستی مانگی تشرینی
یه‌كه‌می 2007 ده‌ست پێ ده‌كات".
زانكۆ پێشبینی وه‌رگرتنی
250 خوێندكار ده‌كات بۆ هه‌ر
ساڵێكی خوێندی تازه،
هه‌ر له‌م ده‌ستپیكه‌وه
زانكۆ بواره‌كانی به‌كالوریۆسی
به‌ڕێوه بردنی كار
له به‌ڕێوه بردن‌و
خوێندنی رامیاری، به‌كالوریۆسی
زانست له سیستمی كۆمپیوته‌ر‌و
ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری
پێشكه‌ش ده‌كات. به‌رپرسی
په‌یوه‌ندییه‌كان ئاماژه‌ی
به‌وه‌شدا كه "زانكۆكه‌یان
له مانگی داهاتوودا
ده‌رگای وه‌رگرتن ده‌كاته‌وه
بۆ خوێندنی ماسته‌ر
له بواری به‌ڕێوه‌بردنی
كار‌و به‌ڕێوه بردنی
گشتی. شایانی باسه
زانكۆی ئه‌مریكی ده‌زگایه‌كی
سودمه‌نده، ئه‌مساڵ
له سلێمانی كراوه‌ته‌وه‌و
بۆ خوێندنی به‌كالۆریۆس‌و
خوێندنی باڵا له خۆرهه‌ڵاتی
ناوه‌راستدا پشت به‌شێوازی
فێركردنی ئه‌مریكی
ده‌به‌ستێت.
زانکۆیه‌کی
ئه‌هلی لوبنانی له کوردستان
ده‌کرێته‌وه
د. ئیدریس هادی
سالح وه‌زیری خوێندنی
باڵا و توێژینه‌وه‌ی
زانستی پێشوازی له یو‌سف
عساف به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری
زانکۆی BMU ئه‌هلی لوبنانی
کرد. له‌م دیداره‌دا باس
له‌کردنه‌وه‌ی زانکۆیه‌کی
ئه‌هلی لوبنانی له کوردستان
کرا که به هه‌ماهه‌نگی
له‌گه‌ڵ زانکۆی لیۆنی
فه‌ره‌نسی ده‌کرێته‌وه.
شایانی باسه که زانکۆی
ناوبراوی لوبنانی زانکۆیه‌کی
باوه‌ڕپێکراوی جیهانه
و بڕوانامه‌ی زانکۆی
لیۆنی فه‌ره‌نسی به
قوتابیان ده‌به‌خشێ.
نوسینگه‌ی
زانكۆی یه‌رموك له
سلێمانی داخرا
قائیمقامی
قه‌زای مه‌ركه‌زی سلێمانی
رایگه‌یاند به بڕیاری
پارێزگاری سلێمانی
و به‌هۆی نه‌بوونی
مۆڵه‌ته‌وه نوسینگه‌ی
زانكۆی یه‌رموك له
سلێمانی داخرا.
زانا مه‌حه‌مه‌د،
قائیمقامی قه‌زای مه‌ركه‌ز،
به‌ئاژانسی هه‌واڵی
سه‌ربه‌خۆی (ده‌نگه‌كانی
عێراق) ی راگه‌یاند "به
بڕیاری پارێزگاری سلێمانی
نوسینگه‌ی ئه‌و زانكۆیه‌مان
داخست چونكه نه‌مۆڵه‌تی
پارێزگای هه‌یه، نه
له وه‌زاه‌تی خوێندنی
باڵا نه له زانكۆی
سلێمانی مۆڵه‌تی وه‌رنه‌گرتووه."
وتیشی"تائێستا نزیكه‌ی
80 كه‌س ناوی خۆیان بۆ خوێندن
له‌و زانكۆیه نوسیوه‌و
پاره‌یان لێوه‌رگیراوه،
ده‌بێت پاره‌كه‌یان بدرێته‌وه."
زانكۆی
یه‌رموك، كه له‌ساڵی
1996 له‌عێراق دامه‌زاروه،
زانكۆیه‌كی ئه‌هلیه
و له به‌شه‌كانی زمان
و یاسا و پزیشكی ددان
و پزیشكی شیكاری نه‌خۆشی
و زانستی ژمێریاری
و ئاداب پێكهاتووه.
زانكۆی
ناوبراو له كۆتایی
مانگی ته‌مووزی رابردوودا
له سلێمانی نوسینگه‌یه‌كی
كرده‌وه به مه‌به‌ستی
وه‌رگرتنی خوێندكاران
بۆ ساڵی خوێندنی .2008 –
2007
له لایه‌ن خۆیه‌وه
ئیدریس هادی، وه‌زیری
خوێندنی باڵا بێ ئاگایی
خۆی له‌كردنه‌وه‌ی
كۆلێژه‌كه ده‌ربڕی
وتی"ئه‌و كۆلێژه هیچ
مۆڵه‌تێكی له‌ئێمه
وه‌رنه‌گرتوه، بۆیه
ده‌بێت پارێزگاری سلێمانی
دایبخات." وتیشی"له‌ئێستاوه
ده‌ستده‌كه‌ین به‌كۆكردنه‌وه‌ی
زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و
زانكۆیه و ئیجرائاتی
خۆمان ده‌كه‌ین. پێشتریش
به‌رپرسێكی ئه‌و زانكۆیه
رایگه‌یاندبوو كه ئه‌وان
مۆڵه‌تیان له وه‌زاره‌تی
خوێندنی باڵای به‌غداد
وه‌رگرتووه پێش ئه‌وه‌ی
لقی زانكۆكه له سلێمانی
بكه‌نه‌وه.ا.
بۆجه‌یه‌کی
به‌نرخ بۆ زانکۆکان
به‌ڕێز د.
ئدریس هادی وه‌زیری خوێندنی
باڵا ڕایگه‌یاند که
پانزه ملیۆن دۆلار له
بۆجه‌ی وه‌زاره‌ت دانراوه
بۆ کڕینی ئامێر‌و بابه‌تی
لابۆر وه 3.5 ملیۆن دۆلار
بۆ دابینکردنی کتێب و
جۆرناڵ بۆ زانکۆکانی
کوردستان . جه‌نابی وه‌زیر
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند
که چه‌ند زانکۆیه‌کی
ئه‌هلی و جه‌ندکۆلیژێک
ده‌کرێنه‌وا له کوردستان
وه‌ک زانکۆی ئه‌مریکی
له سله‌یمانی و دوانی
دیکه و زانکۆیه‌کی لوبنانی
له هه‌ولێر .
کۆنفرانسی
خوێندنی باڵا له هه‌ولێر
دوا خرا
به‌پێی ئه‌و
ئه‌و هه‌واڵه‌ی ده‌ست
"شیک" که‌وتوه کۆنفرانسی
خوێندنی باڵا ی عراق که
ده‌بوایه له شاری هه‌ولێر
ساز بکرایه له سه‌ره‌تای
سه‌پته‌مبه‌ری 2007 دا دوا
خرا بۆ ماوه‌ی سێ مانگ
. هه‌واڵه‌که ڕایده‌گه‌یه‌نێت
که له مانگی دیسه‌مبه‌ردا
کۆنفرانسه‌که به‌ڕێوه‌ده‌چێت
. شایانی باسه ئه‌و ڕێکخراوه‌ی
که ده‌ڵین کاری سه‌ره‌کی
له‌م کۆنفرانسه ده‌بینێت
له سه‌ر ئاستی كوردستان
نه‌بیستراون و هیچ چالاکیه‌کیان
نه‌بوه تا ئێستا و زۆرینه‌ی
ئه‌ندامه‌کانیان مامۆستا
عه‌ره‌به‌کانی خواروی
عیراقن به پشتیوانی
یه‌ک-دو کوردیش .
کۆڕیکی سێمینار
له مانچسته‌ر
رۆژی 30/6/2007 له یه‌کێک
له هۆڵه‌کانی زانکۆی
مانچسته‌ر ڕێکخراوی KSA کۆبونه‌وه‌یه‌کی
سازکرد ، شایانی باسه
که ئه‌م کۆبونه‌وه
زانستیانه ماوه‌ی چه‌ند
ساڵیکه به‌به‌رده‌وامی
هه‌مو سێ مانگ جارێک سازده‌کرێتو
تیایدا جۆره‌ها سێمینار
پێشکه‌ش ده‌کرێت وه
ئه‌مجاره به‌ر شاری
مانچسته‌ر که‌وت. ڕێکخراوی
"شیک" له ژێر بابه‌تی " شیکی
نوێ و ماڵپه‌ڕی کوردش
سایه‌نتست " به‌شداری
له كۆڕه‌که‌داکرد . ئه‌م
بابه‌ته له لایه‌ن
د. شیروان غه‌فور ۆ د. هێمن
موفتی پيشکه‌ش کرا . چه‌ند
بابه‌تێکی که له‌لایه‌ن
د. جێرارد گۆتیه‌ر ، د. ره‌نج
شاوه‌یس ، د. چۆمان هه‌ردی
، د. دیلان ڕۆشانی و د. تیشک
شاوه‌یس پێشکه‌شکران
.
سه‌ردانی سه‌رۆک
بارزانی بۆ زانکۆی دهۆک
سه‌رۆک بارزانی
له‌کاتی سه‌ردانه‌که‌ی
بۆ زانکۆی دهۆک دو پێشنیاز
ڕه‌تده‌کاته‌وه . یه‌که‌میان
پێشنیازێکه که بڕوانامه‌ی
دکتۆرای فه‌خری بدرێت
به کاک مه‌سعود ، دوهه‌میان
ئه‌وه‌یه که ئه‌و رۆژی
سه‌ردانه بکرێت به
رۆژی زانکۆ . شایانی باس‌و
ڕاگه‌یاندنه که کاک
مه‌سعود هه‌ردو پێشنیازه‌که
ڕه‌تده‌کاته‌وه‌و به
کارێکی دکتاتۆری وه‌سفی
ده‌کات .
زانکۆی دهۆک
له‌رۆژی 23/6 دا
قونسلی به‌ریتانیا له
هه‌ولێر سه‌ردانی زانکۆی
دهۆکی کرد و له‌لایه‌ن
د. عصمت محمد پێشوازی لێ
کراو له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا
د. عصمت باسی گرنگی ڕۆلی
قونصلی بریتانیای کرد
به تایبه‌تی ده‌رباره‌ی
ڤیزه ئاسانکردن بۆ مامۆستایانی
زانکۆ به‌تایبه‌تی له
کاتی به‌شداریکردنیان
له کۆنفرانسه زانستیاکاندا
.
زانکۆی ئه‌زهه‌ر
زانکۆی ئه‌زهه‌ر
ڕایگه‌یاندوه که که له
ئاینده‌یه‌کی نزیکدا
په‌یمانگایه‌کی ئه‌زهه‌ر
له هه‌ولێری پایته‌ختی
کوردستان ده‌کرێته‌وه
وه بۆ ساڵی ئاینده چه‌ند
قوتابیه‌کی کورد له به‌شه
جیاجیاکانی زانکۆی ئه‌زهه‌ر
وه‌رده‌گیرێن
کۆنفرانسی
خوێندنی باڵا له هه‌ولێر
به‌ڕیز د.
ئه‌حمه‌د دزه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری
په‌یوه‌ندییه زانستیه‌کان
له وه‌زاره‌تی خوێندنی
باڵا له هه‌ولێر پایته‌ختی
کوردستانی عراق نامه‌یه‌ک
ئاراسته‌ی "شیک" ده‌کات
ده‌رباره‌ی ئه‌و کۆنفرانسه‌ی
که له هه‌ولێر ده‌کرێت
له 4-6 ی مانگی سه‌پته‌مبه‌ری
2007 دا . له نامه‌که‌یدا
به درێژی باسی ئامانجه
سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌و
کۆنفرانسه ده‌کات که
له‌ژێر ناوی "به‌ره‌و
په‌ره‌پێدانی خوێندنی
باڵا" به‌ڕێوه ده‌چێت
نامه‌یه‌ک
له به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی
باڵا بۆ رێکخراوی شیک
وه‌زیری
خویندنی باڵا له کوردستان
به‌ڕیز دکتۆر ئیدریس
هادی وه‌ڵامنامه‌یه‌ک
ئاراسته‌ی شیک ده‌کات
ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌که‌یه
بۆ به‌ڕێز
د. شیروان نوری غه‌فور
سه‌رۆکی ڕێکخراوی شیک
له له‌نده‌ن
دوای ڕێز‌و
سڵاو
پێشه‌کی
پیرۆزبایی له ئێوه‌و
ئه‌ندامانی تازه‌ی ڕێکخراوه‌که‌تان
ده‌که‌م وه هیوای سه‌رکه‌وتنتان
بۆ ده‌خوازم . له هه‌مان
کات سوپاسی خۆمانتان
ئاراسته ده‌که‌م بۆ
هه‌وڵ و کۆششتان که پێشکه‌شی
زانکۆکانی کوردستان ده‌که‌ن
و کردوتانه ، هه‌روه‌ها
سوپاسی خۆمان ئاراسته‌ی
به‌ڕێز دکتۆر فوئاد هه‌ناری
و ئه‌ندامانی پێشوی ڕیکخراو
ده‌که‌ین که له ڕۆژانی
سه‌خت و پێویست ڕۆڵی خۆیان
نواند به هاوکاریکردنی
زانکۆکانی کوردستان ،
هیوادارم له ئاینده‌دا
په‌یوه‌ندیمان به‌هێزتر
بێت بۆ به‌ره‌و پێشبردنی
خوێندنی باڵا له کوردستان
. له‌گه‌ڵ رێزدا
د. ئدریس
هادی سالح / وه‌زیری خوێندنی
باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
نامه‌یه‌ک
بۆ وه‌زیری خوێندنی باڵا
له كوردستان
سه‌رۆکی
کۆمیته‌ی "شیک" نامه‌یه‌ک
ئاراسته‌ی دکتۆر ئیدریس
هادی وه‌زیری خوێندنی
باڵا له کوردستان ده‌کات
ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌که‌یه
بۆ برای به‌رێز و خۆشه‌ویست
دکتۆر ئیدریس / وه‌زیری
خوێندنی باڵا له کوردستان
دوای
سڵاو هیوای خۆشیتان بۆ
ده‌خوازم و هه‌رگیز سه‌رکه‌وتوبن.
برای
به‌رێز حه‌زم کرد ئاگادارتان
بکه‌م که له به‌رواری
10/03/2007 دا کۆمیته‌یه‌کی نوێ
هه‌ڵبژێردرا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی
رێکخراوی "شیک" له له‌نده‌ن.
ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی
نوێ بریتین له‌م به‌ڕێزانه‌ی
خواره‌وه
دکتۆر شیروان
نوری غه‌فور سه‌رۆک
دکتۆر
هێمن قادر موفتی
ئه‌ندام و لێپرسراوی
به‌شی زانستی
دکتۆر فریاد
حه‌وێزی
ئه‌ندام و لێپرسراوی
به‌شی پزیشکی
دکتۆر به‌رزان
ئه‌کره‌م
ئه‌ندام
محه‌مه‌د خه‌یلانی
ئه‌ندام
جه‌نابتان
وه‌ک ئاگادارن رێکخراوی
"شیک" له‌ماوه‌ی پازده
ساڵی ڕابوردودا توانایه‌کی
تایبه‌تی به‌کار هێنا
بۆ دابینکردنی پێداویستیه‌کان
بۆ زانکۆکانی کوردستان
له رۆژانی پێویستدا
وه پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیه‌کان
له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه‌کانی
جیهاندا وه‌ک پێناساندنی
زانکۆکانی کوردستان به
رێکخراوی زانکۆکانی جیهان
له پاریس وه پیناساندنی
کۆلیژه پزیشکێکان به General Medical Council له بریتانیا.
ئێمه
وه‌ک ده‌سته‌ی نوێ دوپاتی
ده‌که‌ینه‌وه که ڕێکخراوه‌که‌مان
به‌رده‌وام ده‌بێت له
خۆماندوکردن له پێناوی
گه‌شه‌کردنی زانست له
کوردستان وه به‌تایبه‌ت
له‌گه‌ڵ زانکۆکان‌دا
به‌ڕێز...حه‌ز
ئه‌که‌م که پێت ڕابگایه‌نم
له‌کاتی نوسینی ئه‌م
نامه‌یه‌دا "شیک"پێنج
پسپۆڕی پزیشکی ده‌نێرێته‌وه
بۆ زانکۆی پزیشکی هه‌ولێر
بۆ ئاماده‌بون له تاقیکردنه‌وه‌کانی
پۆلی شه‌شی ئه‌م زانکۆیه
له سه‌ره‌تای مانگی شه‌ش
دا وه هه‌روه‌ها له‌نامه
گۆڕینه‌وه‌داین بۆ وه‌رگرتنی
مافی ئه‌ندامێتی بۆ زانکۆی
پزیشکی هه‌ولێر له گه‌ڵ
ڕێکخراوی زانکۆکانی جیهان
كۆمیته‌ی "شیک" ئاگاداره
که وه‌زاره‌تی خوێندنی
باڵا له كوردستان کۆنفرانسێکی
گه‌وره ده‌گێڕێت له
مانگی سێپته‌مبه‌ری 2007
دا ، جا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
"شیک" پێخۆشحاڵ ده‌بێت
که ڕۆلی تایبه‌تی خۆی
ببینێت بۆ مه‌به‌ستی
به‌شداریکردنو پێشخستنی
زانست له کوردستان
ئاماده‌ین
بۆ جێبه‌جێکردنی هه‌مو
کارێک که له خزمه‌تی
زانست و قوتابیدا بێت
له کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی
کوردستان. زۆر سوپاس
براتان
/ د. شیروان نوری غه‌فور
پرسیار گۆڕین
له کاتی
تاقیکردنه‌وه‌کانی به‌شی
جوگرافیا له زانکۆی
کۆیه له ڕۆژی 13/6 /2007دا ده‌رده‌که‌وێت
که پرسیاره‌کان گۆڕدرابێتن
که ئه‌مه‌ش ده‌بێته
هۆی کێشه دروستبونێک
له نێوان مامۆستا حوسه‌ین
مه‌ده‌نی که مامۆستای
وانه‌که‌یه له‌گه‌ڵ
د. جه‌بار قادر که ڕاگری
کۆلیژه له زانکۆی کۆیه
، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕیته‌وه
بۆ ناکۆکیه‌کی کۆن که
هه‌بوه له نێوان ئه‌م
دو زاته دا
ئابونه‌ی
ساڵانه
ڕۆژی 13/6/2007
شیک 4925.00 یورۆ ده‌خاته سه‌ر
حسابی ڕێکخراوی کۆمه‌ڵه‌ی
زانکۆکانی جیهان . ئه‌م
پاره‌یه ئابونه‌ی ساڵانه‌ی
زانکۆکانی کوردستانه
له ناو ئه‌و ڕێکخراوه‌دا .شایانی باسه که
مانگی ڕابوردو زانکۆی
پزیشکی هه‌ولێر وه‌رگیرا
به ئه‌ندام و ئابونه‌ی
شه‌ش مانگیان دا که بریتی
بو له 625 یورۆ
مان گرتن
شه‌وی
دوشه‌مه ڕێکه‌وتی 11/6/2007 قوتابیانی به‌شی
ناوخۆیی ئازادی سه‌ر
به‌زانکۆی سه‌لاحه‌دین
مان ده‌گرن و ڕێگه‌ی سه‌ره‌کی
عه‌ینکاوه ده‌گرن و
ڕێگه به تێپه‌ڕبونی
ئوتومبێل ناده‌ن به‌هۆی
نه‌بونی کاره‌با بۆ سێهه‌م
جار له‌هه‌فته‌یه‌کدا
هه‌ڕه‌شه
سه‌عد سوعاد
یونس که ئه‌ندامی یه‌کێتی
قوتابیانی کوردستانه‌و
له کۆلیژی هونه‌ره جوانه‌کان
قوتابیه له رۆژی 10/06
هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن له
مامۆستا به‌لقیسه عه‌لی
ده‌کات له‌به‌رئه‌وه‌ی
له‌دوای نیوه‌ی ساڵ وه‌رگیراوه‌و
نمره‌کانی که‌مه‌و ده‌ترسێ
له‌وه‌ی ده‌رنه‌چێ. وه‌ک
ده‌ڵێن ئه‌م قوتابیه
که ئه‌ندامی یه‌کێتی
قوتابیانه که‌س ناوێرێت
قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بکات
و تا ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌ی
له‌چه‌ند مامۆستایه‌کی
که‌ش کردوه
به‌ڕێز
مام جه‌لال له زانکۆی
کامبرج
رۆژی
11/5/2007 له زانکۆی کامبرج
به‌ڕیز مام جه‌لال سێمینارێکی
له سه‌ر ژیانی سیاسی
و خوێندکاری خۆی به مامۆستایان
و قوتابیانی ئه‌و زانکۆیه
پێشکه‌ش کرد . ڕێکخراوی
"شیک" به باشی ده‌زانێت
که زانکۆکانی کوردستانیش
هه‌وڵ بده‌ن بۆ په‌ره‌سه‌ندنی
ئه‌م جۆره سێمینه‌رانه
له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌دارانی
کورد له کوردستان