کۆلێرا‌و
کێشه‌ی ئاوی پاک له کوردستان
مه‌به‌ست له ئاوی پاک
ئه‌و ئاوه‌یه که رێژه‌ی
خوێی که‌م بێت و به‌کاردێت
بۆ خواردنه‌وه ، خواردن
دروستکردن ، خۆشتن ،
جل شتن ، کشتوکاڵ، پیشه‌سازی....
هتد . به گشتی مه‌به‌ست
له‌و سه‌رچاوه ئاوانه‌یه
که ده‌ریا نین وه‌ک ئاوی
باران و ڕوبار و به‌نداوه‌کان
و ئاوی ژێر زه‌وی.
سه‌رچاوه سه‌ره‌کیه‌کانی
ئاو له کوردستان بریتین
له به‌نداوی دوکان و
ده‌ربه‌ندیخانو هه‌ردو
زابه‌که‌و چه‌ند ڕوبارێکی
بچوک له گه‌ڵ ئاوی باران
و کانی و بیر‌و بیری ئیرتیوازی.
ژماره‌ی دانیشتوانی
کوردستان له شار‌و شارۆچکه‌کاندا
له زیادبونێکی چاوه‌ڕواننه‌کراودایه
به تایبه‌ت دوای شاڵاوی
هاتنی عه‌ره‌به‌کانی
ناوه‌ڕاستو خواروی عراق
که‌بۆ کارکردن یان بۆ
نیشته‌جێبون ڕویان کردۆته
کوردستان . شایانی باسه
که باری ڕامیاری و ئیکۆنۆمی
له کوردستان وه‌های
له وان‌و له دانیشتوانی
ناو لادێکان کردوه که
به‌ره‌و شاره‌کان بکشێن
.
تا ژماره‌ی دانیشتوان
له زیادبوندا بێت پێویستی
به‌کارهێنانی ئاو له
زیادبوندا ده‌بێت ، تا
به‌کارهێنانی ئاو له
زیادبوندا بێت به‌پیسبونی
ئاو water pollution له زیادبوندا
ده‌بێتو له‌خۆیدا ده‌بێته
کێشه‌یه‌ک بۆ خه‌ڵکو
ده‌ستگا حکومیه‌کان .
من وه‌ک پسپۆڕێک له
بواری ژینگه‌دا ناتوانم
له‌م نوسراوه‌دا ڕه‌خنه‌ی
زه‌ق له‌هیچ که‌سێک یان
لایه‌نێک بگرم له‌به‌رئه‌وه‌ی
دورم له کوردستان به‌ڵام
به‌پێی پشکنینی خۆم ئه‌توانم
بڵیم که که‌مته‌رخه‌می
هه‌یه له ئاستی لێکۆڵینه‌وه‌ی
زانستیدا له‌سه‌ر پیسبونی
ژینگه به‌گشتی و ئاو
به‌تایبه‌تی . ئه‌گه‌ر
هه‌ڵه نه‌بم تا ئێستا
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستیانه‌ی
تایبه‌ت نه‌کراوه بۆ
دانانی "کرایتیریایه‌ک"
له‌سه‌ر پاکی ژینگه
به ئاو و هه‌واو خاکه‌وه
له‌کوردستان، ئه‌گه‌ر
که‌مته‌رخه‌میش نه‌کراوه‌و
له وه بچێت من ئاگاداری
کوردستان نه‌بم ئێدی
داوای لێبوردن ده‌که‌م
به‌ڵام هه‌ر به پێویستی
ده‌زانم هه‌ندێک بدوێم
له‌و باره‌یه‌وه .
هه‌رچه‌نده لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی
زانستی نه‌کراوه به‌ڵام
پێم وایه گه‌ر به گشتی
له ڕوی ژینگه‌وه کوردستان
به‌راورد بکه‌ین له‌گه‌ڵ
ئه‌مریکاو وڵاته پیشه‌سازیه‌کانی
ئه‌وروپا ، کوردستان
به خاک‌و ئاو‌و هه‌واوه
به سه‌دان جار پاکتره
له‌و و‌ڵاتانه ، به‌ڵام
ئه‌وه‌ش ناگه‌یه‌نێت
که لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر
ژینگه پشتگوێ بخرێت
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و
و‌ڵاتانه به به‌رده‌وام
کار له‌سه‌ر پاکی ژینگه‌ی
خۆیان ئه‌که‌نو شار‌و
شارۆچکه‌و لادێکانیان
به خاک‌و ئاوه‌وه زۆر خاوێنتر
دیاره له شاره‌کانی
کوردستان .
له‌م نوسینه‌دا ده‌مه‌وێت
تیشک بخه‌مه سه‌ر ئه‌وه‌ی
ئاو بۆچی پیس ده‌بێتو
سه‌رچاوه‌ی ئه‌و پیسبونه
چۆنه‌و چۆنیش چاره‌سه‌رده‌کرێت
.
ئاو بریتیه له دو ئه‌تۆمی
هایدرۆجین له‌گه‌ڵ ئه‌تۆمێکی
ئۆکسجین که به گۆشه‌یه‌کی
1050 ده‌ره‌جه‌یی به‌یه‌که‌وه
به‌ستراون . پۆسه‌تیڤ
چارجی هایدرۆجین له‌گه‌ڵ
نێگه‌تیڤ چارجی ئۆکسجینی
مۆلیکیوڵێکی تردا یه‌کده‌گرن
که ئه‌مه به هایدرۆجین
بۆند زانراوه له کیمیادا
. ئه‌م جۆره پۆنده‌یه
که هه‌ندێ خه‌سڵه‌تی
کیمیاوی و فیزیاوی تایبه‌تی
داوه به ئاو .
ئاو سۆلڤێنتێکی به‌کاره‌و
توانای تواندنه‌وه‌ی
سۆلیوتی زۆره بۆیه ده‌بینین
له کاتی ئه‌نه‌لایزی
ئاودا جۆره‌ها ئه‌لیمێنتی
کیمیاوی تێدا ده‌رده‌که‌وێ،
هه‌ر ئه‌م خه‌سله‌ته‌یه
که وای کردوه بتوانرێت
رێژه‌ی پیسبونی ئاو بژمێردرێت
به ئاسانی .
ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی که
به گشتی ئاو پیس ده‌که‌ن
له كوردستان ئاوی به‌کارهاتوی
مرۆڤه که له زێرابه‌وه
تێکه‌ڵ به بیر‌و کانی
و ڕوبارو زێه‌کان ده‌بنه‌وه،
فه‌زله‌ی ئه‌و ماده
کیمیاویانه‌ی که له کارگه
پیشه‌سازیه‌کاندا به‌کاردێت
، به‌کارهێنانی سه‌مادو
تێکه‌ڵه‌ی کیمیاوی که
بۆ کشتوکاڵ به‌کار دێت
، وه هه‌روه‌ها ئه‌و
ماده کیمیاویانه‌ی که
له شه‌ڕی سه‌ربازی دژی
میلله‌تی کورد به‌کارهاتوه
.
پیسایی ناو زێرابه‌کان
پێکدێن له تێکه‌ڵبونی
ئاوی به‌کارهاتوی ده‌یان
هه‌زار ماڵ‌و دوکان‌و ئۆفیس‌و
کارگه‌و ... هتد .. که پڕه
له میزو گوو مه‌وادی
کیمیاوی ناو سابونو شامپۆو
ڕۆن‌و گریسی ئۆتۆمۆبیلو
ده‌یان ماده‌ی پیسی جۆراوجۆر
. پێم وایه له شار‌و شارۆچکه‌کانی
کوردستان ئه‌م پیساییانه
ده‌ڕژێنه شوێنیکی نزیک
شار یاخود ناو نزیکترین
زێ به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ
بدرێته کاردانه‌وه‌که‌ی
. ئه‌و شوێنه‌ش ده‌بێته
مۆڵگایه‌ک بۆ ته‌شه‌نه‌کردنی
به‌کتریاو ڤایرۆس که
ده‌یان نه‌خۆشی وه‌ک
بلهارزیاو کۆلێرای لێده‌که‌وێته‌وه.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم
حکومه‌ت هیچ پرۆژه‌یه‌کی
ئاما‌ده‌کراوی نیه‌و
بۆ ئه‌م کێشه گرنگه وه
هیچ زانکۆیه‌کیش لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی
زانیستی نه‌کردوه له‌م
بواره‌داو مه‌ترسیه‌کان
ئاشکرانه‌کراون.
ئه‌وه‌ی زانراوه نه‌ک
له کوردستان به‌ڵکو
له هه‌مو جیهاندا "جگه
له ته‌قینه‌وه‌ی بورکانی"
مرۆڤ به ده‌ستی خۆی ژینگه
پیس ده‌کات. ئه‌مه‌ش یان
نه‌تیجه‌ی نه‌زانینی
ئه‌و مرۆڤه‌یه یان له
که‌مته‌رخه‌می ئه‌و که‌سانه‌وه
دێت که ئاگادارن‌و خۆیانی
لێ گێل ده‌که‌ن وه‌ک خاوه‌ن
کارگه‌کان "بۆ مه‌به‌ستی
قازانج" یان‌کاربه‌ده‌ستانی
ناو حکومه‌ت. به‌لام له
وڵاتان هه‌رچه‌نده دزی
هه‌یه به‌ڵام موراقه‌به،
لێپرسینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه
هه‌یه و یاساش پێشێل ناکرێت.
حه‌زده‌که‌م نمونه‌یه‌ک
باسکه‌م .. چه‌ند ساڵێک
له‌مه‌و پێش چه‌ند پاسه‌وانێکی
کارگه‌یه‌کی به‌ریتانی
چه‌ند به‌رمیلێک فه‌زله‌ی
مه‌وادی کیمیاوی له‌کاتی
نیوه‌شه‌ودا به‌مه‌ستی
دزی ده‌رژێننه ناو روباری
سڤێرنه‌وه چونکه له‌ناوبردنی
ئه‌و به‌رمیلانه پاره‌ی
زۆری تێده‌چێت. بۆ ڕۆژی
داویی چه‌ند جوتیارێکی
ناوچه‌که پێده‌زانن
و ڕاپۆرت ده‌ده‌ن به
پۆلیس و کارگه ده‌درێت
به دادگا‌و یه‌ک ملیۆن
پاوه‌ن سزا ده‌درێن.
ئاو له کوردستان ده‌بێت
له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه
کلاسیفاید "تصنیف" بکرێت
بۆ ئاوی پاک و ئاوی پیس.
ئاوی پاک ده‌بێت ئه‌و
ئاوه بێت که ده‌ستبدات
بۆ مه‌له‌کردن، خۆشتن،
ڕاوه ماسی وئاودانی
باخچه گشتیه‌کان. ئه‌م
جۆره هه‌رچه‌نده له‌ژێر
ئاوی پاکدا کلاسیفاید
کراوه به‌ڵام هه‌رگیز
نابێت بۆ خواردنه‌وه
به‌کاربێت. ئاوی پیس ده‌بێ
ئه‌و ئاوه بێت که ژیانله‌به‌ری
وه‌ک ماسی تێدا نه‌ژی
و به هه‌موجۆرێک پیسه‌و
مه‌ترسی پیسبونی ژینگه‌ی
به‌دواوه‌بێتو ببێته
هۆی ته‌شه‌نه‌کردنی نه‌خۆشی.
کلاسیفایدکردنی ئاو
له کوردستان ده‌بێ پرۆژه‌یه‌ک‌بێت
له‌لایه‌ن زانایان و
مامۆستایانی زانکۆوه
پلانی زانستی بۆ دابنرێت‌و
کاری له‌سه‌ربکرێت به‌تایبه‌ت
ئه‌وانه‌ی که له بواری
کیمیاو بایۆلۆجیدا پسپۆرن.
پێوانی رێژه‌ی ئۆکسجینی
تواوه وه‌ک سه‌ره‌تا
باشترین و ئاسانترین
کاره بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
دواتر رێژه‌ی ماده به‌پیسکه‌ره‌کان
پێوانه بکرێن. وه‌له
بواری بایۆلۆجیشدا جۆری
به‌کتریاو گه‌راو کرمه‌کان
بناسرێن، ئه‌مانه گشتی
ده‌بێت به پرۆژه‌یه‌کی
ته‌سه‌ل دواتر له‌گه‌ڵ
حکومه‌تدا به شێوه‌ی
سێمینار گفتوگۆی له‌سه‌ربکرێتو
یاسای بۆ دابنرێت.
وه‌ک زانراوه یه‌که‌م
یاسا له به‌ریتانیا
له ساڵی 1388 دانراوه که
فرێدانی پیسایی بۆ ناو
ڕوباروو جۆگه‌کان قه‌ده‌غه
ده‌کات، هه‌روه‌ها یاسای
ساڵی 1531 که ده‌بێت هه‌مو
ماڵیک چاڵێکی هه‌بێت
بۆ پیسای کردن. له سه‌ده‌ی
نۆزده دا که به سه‌ده‌ی
گه‌شه‌کردنی پیشه‌سازی
داده‌نرێت له به‌ریتانیا
چه‌ند یاسایه‌ک یه‌ک
له‌دوای یه‌ک ده‌رده‌چن
بۆ که‌مبونه‌وه‌و کۆنترۆڵی
فه‌زله‌ی پیسی کارگه‌کان.
له ساڵی 1848 یاسای دابه‌شکردنی
ئاوی پاک بۆ ناو ماڵ‌و گوزه‌ره‌کان
ده‌رده‌چێت.
له وڵاتانی پێشکه‌وتودا
هه‌مو جۆره ئاوێک چه‌نده‌ها
یاسای تایبه‌تی بۆ دانراوه.
ئاوی پاک، ئاوی ڕوبار،
ئاوی ده‌ریاچه، ئاوی
به‌نداو، ئاوی ژێر زه‌وی،
ئاوی کانی....هتد ئه‌مانه
هه‌موی کلاسیفاید کراوه‌و
کرایتیریای تایبه‌تی
خۆی هه‌یه. ئه‌م ئاوانه
به‌به‌رده‌وام له‌لایه‌ن
حکومه‌ته‌وه چاودێری
ده‌کرێن، ڕێژه‌ی پیسی
ئاو له لایه‌ن کۆمپانیای
پسپۆڕه‌وه پێوانه ده‌کرێتو
ده‌یکه‌ن به ڕاپۆرت‌و
بۆ حکومه‌تی ده‌نێرن.
به سه‌دان ده‌رچوی به‌شی
کیمیاو بایۆلۆجی له‌م
کارگانه کارده‌که‌ن –
له کوردستان زۆربه‌ی
ده‌رچوانی ئه‌م به‌شانه
هه‌ر ده‌بێت ببن به مامۆستای
قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی
چونکه هیچ شوێنێکی که
نیه تێیدا دابمه‌زرێن
که به توانای خۆیان‌و
به‌وه‌ی له زانکۆ فێربون
سود به میلله‌ت بگه‌یه‌نن.
به ڕای من ئه‌گه‌ر ئه‌مانه
هه‌بونایه یان یاسا‌و
لێپرسینه‌وه هه‌بێت
به ده‌یان خه‌ڵکی بێ‌تاوان
به کۆلێرا نه‌ده‌مردن.
نه‌خۆشی کۆلێرا نه‌خۆشیه‌کی
کوشنده‌یه که تووشی
ڕیخۆڵه باریکه ده‌بێت
به هۆی به‌کتریایه‌ک
که ناسراوه به "ڤبریۆ
کۆلێرا به‌کتریۆم". ئه‌م
به‌کتریایه تێکه‌ڵ به
له‌شی مرۆڤ ده‌بێت له
کاتی خواردنه‌وه‌ی ئاوی
پیسدا – ئاوی زێراب که
تێکه‌ڵ به ئاوی پاک ده‌بێت
– وه هه‌روه‌ها له‌کاتی
خواردنی گۆشتی ماسیه‌ک
که باش نه‌بوبێت، واته
باش نه برژابێت. ده‌رکه‌وته‌کانی
ئه‌م نه‌خۆشیه سک ئێشه‌و
سکچونێکی زۆره له‌گه‌ڵ
گێژبونو ڕشانه‌وه‌دا.
ئه‌مانه ده‌بێته هۆی
نه‌مانی ئاو له له‌شدا
که پێی ده‌وترێت "دیهایدره‌یشن".
ئه‌م دیهایدره‌یشنه‌یه
که مرۆڤ ده‌کوژێت نه‌ک
به‌کتریاکه. به‌گشتی
رێژه‌ی رزگاربون له‌م
نه‌خۆشیه به‌رزه گه‌ر
ئه‌و نه‌خۆشه زو فریای
نه‌خۆشخانه بکه‌وێتو
له‌ژێر چاودێریه‌کی دڵسۆزدا
بێت. زانا‌کان ده‌ڵین
که زیاتر له یه‌ک ملیۆن
به‌کتریا ده‌بێت بچێته
ناو له‌شی مرۆڤه‌وه
ئینجا ئه‌و مرۆڤه توشی
کۆلێرا ده‌بێت.
کۆلێرا هه‌رچه‌نده
نه‌خۆشیه‌کی کوشنده‌یه
به‌ڵام به ئاسانی ده‌توانرێت
ڕێگری لێبکرێت. تێکه‌ڵبونی
ئاوی زێرابو ئاوده‌ست
به ئاوی پاک له رێگه‌ی
بۆری شکاوه‌وه مه‌ترسی
ئه‌م نه‌خۆشیه به‌رزده‌کاته‌وه.
ئاوی بیر‌و کانی‌و ڕوبارو
زێیه‌کان پیس نین گه‌ر
به ئه‌نقه‌ست یان نه‌تیجه‌ی
که‌مته‌رخه‌می پیس نه‌کرێن.
که‌مته‌رخه‌می مه‌به‌ستم
له دام‌و ده‌ستگا حکومیه‌کانه
به تایبه‌ت شاره‌وانیو
دائره‌ی ئاو که نه‌یانتوانیوه
کێشه‌ی تێکه‌ڵبونی ئاوی
پیس به ئاوی پاک چاره‌سه‌ر
بکه‌ن. که‌مته‌رخه‌می
مه‌به‌ستم له وه‌زاره‌تی
ژینگه‌یه که تا ئێستا
کرایتیریایه‌کی دانه‌ناوه
له‌م بواره‌دا. که‌مته‌رخه‌می
مه‌به‌ستم له به‌رپرسیارانی
سه‌رۆکایه‌تی ته‌ندروستیه،
له پزیشکه‌کان که‌هه‌رخه‌می
ئه‌وه‌یانه چۆن فریاکه‌ون
جوت جوت نه‌خۆش ببینن.
که‌مته‌رخه‌می مه‌به‌ستم
له مامۆستاکانی زانکۆیه
که تا ئێستا لێکۆڵینه‌وه‌یکی
تیر‌و ته‌سه‌لیان نه‌کردوه
ئه‌گه‌ر بکرایه به
هه‌زاران خه‌ڵک توشنه‌ده‌بون.
هه‌مو ساڵێک پتر له په‌نجا
بڕوانامه‌ی ماسته‌رو
دکتۆرا وه‌رده‌گیرێت
له زانکۆکانی کوردستان،
ئه‌مانه هه‌رهه‌مو له
زانکۆکان‌دا ده‌مێننه‌وه
چونکه نه خۆیان ده‌یانه‌وێت
نه حکومه‌ت ده‌زانێت
له کوێ دایانبمه‌زرێنێت
که سودیان هه‌بێ بۆ کۆمه‌ڵ.
ئه‌م ده‌رچوانه هه‌ر
له‌ناو بازنه‌ی زانکۆ‌دا
ده‌مێننه‌وه و هیچ پلانێک
نیه بۆ سود وه‌رگرتن
لێیان. ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی
که‌زوربه‌ی مامۆستای
زانکۆ ده‌یکات ته‌نها
بۆ مه‌به‌ستی گۆڕینی
پله‌که‌یه‌تی. تا ئێستا
کام مامۆستا کام زانا
سێمینارێکی زانستی پێشکه‌ش
به کارمه‌ندانی شاره‌وانیه‌کان
کردوه. تا ئێستا کام مامۆستا
کام زانا کێشه‌ی ئاوی
پیسی له‌گه‌ڵ دائره‌ی
ئاودا باسکردوه. تا ئێستا
کام وه‌زیر کام به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتی سه‌ردانی زانکۆی
کردوه گوێی له سێمینارێک
گرتبێ. تا ئێستا کام مامۆستای
زانکۆ سێمینارێکی له‌سه‌ر
مه‌ترسی به‌کارهێنانی
په‌ینی کیمیاوی داوه
به جوتیارو کارمه‌ندانی
دائره‌ی کشتوکاڵ.
ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی مه‌ترسی
کۆلێرایان لێده‌کرێت
به‌په‌له ده‌برێن بۆ
خه‌سته‌خانه‌ی فریاکه‌وتن،
ئه‌وه‌ی له‌وێ به‌دی
ده‌کرێت وه‌ک ده‌ڵین
دوژمن به‌دی نه‌کات. قه‌روێڵه‌ی
کۆنی شکاو، دۆشه‌کی لاستیکی
پیس‌و دڕاوی خوێناوی،
په‌رده‌ی پیسی دڕا‌و،
نه‌بونی ته‌نه‌که‌ی زبڵ،
نه‌بونی ئه‌و شته‌ی سه‌لاینی
پێهه‌ڵده‌واسرێت. ئاوده‌ستخانه‌ی
پیس‌و بۆگه‌ن، ئه‌مانه
له ڕوی سایکۆلۆژیه‌وه
هه‌موی کاریگه‌رن بۆ
ووره به‌ردانی نه‌خۆشو
که‌سوکاری نه‌خۆش. نه‌بونی
ئامێری نوێ که‌له گه‌نگترین
خه‌سته‌خانه‌کانی کابول
و سۆماڵ هه‌ن جگه له
خه‌سته‌خانه‌کانی کوردستان.
دکتۆره گه‌نجه‌کان گله‌ییان
لێناکرێت وه‌ک ده‌ڵین
به‌دڵسۆزی کارده‌که‌ن
به‌ڵام ئۆباڵی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی
که مردن به‌م په‌تایه
ده‌بێت له ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌دا
بێت که که‌مته‌رخه‌من
و هه‌ست به هه‌ستی مرۆڤایه‌تی
ناکه‌ن.
دکتۆر
شیروان نوری غه‌فور
ئۆکتۆبه‌ری
2007