له ژێر سێبه‌ری
مانگدا
ئێدگار
مێتچڵ یه‌کێکه له‌و
دوازده که‌سه‌ی که
پێی له‌سه‌ر خاکی مانگ
داناوه‌و به‌سه‌ریدا
ڕۆیشتوه له کاتی پرۆگرامی
ناردنی ئه‌پۆلۆکان بۆ
سه‌ر مانگ له ساڵانی
1968- 1972 دا. ئێدگار له به‌رنامه‌یه‌کی
ته‌له‌فزیۆنیدا که له
شه‌وی 2/11/2007 دا په‌خش کرا ده‌ڵێت:
کاتێک که به‌سه‌ر مانگدا
ده‌ڕۆیشتم وه سه‌یری
ئه‌رزم ده‌کرد – ئه‌رز
له‌ناو بۆشایی تاریکی
ئاسماندا وه‌ک تۆپێکی
بچکۆله ده‌هاته به‌رچاوم،
ئه‌م بینینه هۆشی به‌ره‌و
ئه‌وه ده‌بردم که زیاتر
بڕۆم به‌ره‌و قوڵایی
ئاسمان .
نیڵ ئارمسترۆنگ
و به‌زز ئاڵدرین بۆ یه‌که‌م
جار له ئه‌پۆڵۆ یازده
دابه‌زین له‌سه‌ر مانگ
به هه‌مان شێوه وه‌ک
ئێدگار ده‌دوێنو باس
له‌وه ده‌که‌ن که چۆن
به‌شیوه‌یه‌کی دراماتیکی
بینینی ئه‌رز له مانگه‌وه
ته‌ئسیری کردۆته سه‌ر
ڕه‌وتی داهاتوی ژیانیان .
جۆن لۆڤێڵ
ده‌ڵێت: کاتێک له‌سه‌ر
مانگ په‌نجه گه‌وره‌م
به‌رز کرده‌وه‌و به‌ری
پانتایی زه‌ویم پێگرت،
سه‌یرم کرد ئه‌و جیهانه
گه‌وره‌یه به‌و هه‌مو
کێشه‌و غه‌مو په‌ژاره‌یه‌وه
که مرۆڤ پێوه‌ی ده‌ناڵێنیت
هه‌ر هه‌موی له پشت په‌نجه‌مه‌وه
وون بون، له‌و ساته‌دا
فه‌لسه‌فه‌ی ژیانم بۆ
ده‌رکه‌وت .
ئه‌مه‌ریکاو
یه‌کێتی سۆڤیه‌ت له
سه‌ره‌تای ساڵانی شه‌سته‌کانی
سه‌ده‌ی پێش‌و له شه‌ڕی
ساردا بون کامیان یه‌که‌م
جار مرۆڤ دابه‌زێننه
سه‌ر مانگ. وتاره‌که‌ی
سه‌رۆک جۆن که‌نه‌دی
له‌به‌رده‌م کۆنگرێسدا
له ساڵی 1961 دا به ڕوونی
ئاشکرای کرد که دابه‌زینیان
له‌سه‌ر مانگ په‌یوه‌نده
به هێزی پته‌وی ئه‌مه‌ریکاوه.
له سه‌ره‌تای شه‌سته‌کاندا
ئاشکرا نه‌بو كامیان
شه‌ڕی سارد ده‌به‌نه‌وه
به‌ڵام هێزی یه‌کێتی
سۆڤیه‌ت ڕۆژ به ڕۆژ به‌هێزتر
ده‌بو، پێشبڕکێی داگیرکردنی
ئاسمان بوبو به ململانیه‌کی
سیاسی له نێوانیاندا
.
هاریسۆن
شمیدت که دوا که‌س بو
پێی له‌سه‌ر مانگ دانا
کاتی ناردنی ئه‌پۆلۆ
شازده وه یه‌کێکه له‌و
که‌سانه‌ی که جیگه پێی
له‌سه‌ر مانگ ده‌مێنێته‌وه
بۆ ملوێنه‌ها ساڵ ده‌ڵی:
ئێمه‌ش بوبوین به به‌شیک
له‌و به‌رنامه‌یه، له‌و
ململانێ سیاسیه . ئێمه‌ش
وه‌ک نیشتمان په‌روه‌رێک
پڕ به‌دڵ حه‌زمان ده‌کرد
که ئه‌مریکا وه‌ک هێزێک،
وه‌ک ده‌وڵه‌تێک که
باوه‌ڕی به ئازادی مرۆڤ‌و
ئازادی بیر‌و باوه‌ڕ هه‌یه
ئه‌م پێشبرکێه به‌رێته‌وه
له سۆڤیه‌ت.
مێتچڵ
هه‌رچه‌نده بیست ساڵ
له به‌حرییه‌ی ئه‌مریکی
خزمه‌تی هه‌بوه به‌ڵام
به مه‌وقفه‌وه دژایه‌تی
شه‌ڕو گێچه‌ڵی کردوه‌و
هه‌میشه باوه‌ڕی به
گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆو
ڕێگه‌ی ئاشتیخوازانه
هه‌بوه بۆ چاره‌سه‌رکردنی
کێشه نێوده‌وڵتیه‌کان
هه‌روه‌ها ده‌ڵیت که
که‌رێتی، عنادی ' نه‌فامی
كیشه‌کان به‌ره‌و شه‌ڕو
ناخۆشی ده‌بات.
مێتچڵ
زۆر له‌سه‌رخۆ ووتی گه‌ر
بمانه‌وێت کێشه‌و ناخۆشیه‌کانی
سه‌ر زه‌وی چاره‌سه‌رکه‌ین
ده‌بێت هه‌موو به‌یه‌که‌وه
هه‌وڵی بۆبده‌ینو به‌یه‌که‌وه
کاری بۆ بکه‌ین. بێگومان
ڕۆژێک دێت - ئه‌و ڕۆژه
زۆر دوور نیه – که مرۆڤ
ده‌بێت بگاته سه‌ر
مه‌ریخ وه له‌وێوه
که ئاوڕێک ده‌ده‌ینه‌وه
له زه‌وی وه‌ک پنتێکی
بچوک ده‌دره‌وشیته‌وه
به‌ڕاستی که‌رێتیه له‌و
کاته‌دا بڵێین که له
ئه‌مه‌ریکا، چین، ئه‌ڵمانیا
یان فه‌ره‌نساوه هاتووم،
ده‌بێت بڵێین که له ئه‌رزه‌وه
هاتوم. به‌ڵام به‌ڕاستی
که‌م که‌س جارێ ئه‌مه
ئه‌چێت به ئه‌قڵیا.
گه‌شته‌کانی
ئه‌پۆڵۆ بۆ مانگ هه‌ر
هه‌موی له‌کاتی شه‌ڕی
ڤیه‌تنامدا بو، له‌و
کاتانه‌دا بو که ناڕه‌حه‌تی
و خۆپیشاندانی میلله‌ت
دژ به سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا
له‌به‌رده‌وامبوندا
بو. ئێستاش دوای چل ساڵ
له هه‌مان حاڵداین. له
گێژاوی شه‌ڕو تێرۆر‌و
فه‌قیری و ژینگه‌یه‌کی
پیسدا ده‌ژین.
زۆربه‌ی
که‌س دوای ئه‌وه‌ی مه‌شهور
ده‌بنو ناویان له ئیعلامدا
بڵاوده‌بێته‌وه وه دواییش
که پێی ده‌وڵه‌مه‌ند
ده‌بن توشی له‌خۆباییبونێکی
بێ هاوتاو خۆ به‌زلزانینێکی
بێ‌شومار ده‌بن، به‌تایبه‌تی
له ناو ژیان‌و که‌ڵتورێکی
وه‌ک ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی
ئه‌وروپاو ئێستای کوردستان
، به پێچه‌وانه‌وه ..ئه‌م
زاتانه دوای ئه‌و هه‌مو
ئیعلامو شوهره‌ته‌ی که
په‌یدایانکردو دوای ئه‌و
ته‌جروبه گه‌وره‌یه‌ی
به ئه‌نجامیاندا – ئه‌گه‌ر
پێشتر جۆره سیفاتی نێگه‌تیڤیان
تێدا بوبێت – دوای هاتنه‌وه‌یان
له‌سه‌ر مانگ بوون به
جۆره پیاوێکی که. وه‌ک
خۆیان ده‌ڵین وه باسیشیان
لێده‌که‌ن هه‌ڵسوکه‌وتی
ئاقڵانه، دڵ عاجزنه‌کردنی
به‌رامبه‌ره‌که‌ت، خۆبه‌زل
نه‌زان، به‌گه‌ش بینینی
دواڕۆژ...ئه‌مانه به‌شێکی
بچوکن له کاره‌کته‌ری
ئه‌م که‌ڵه پیاوانه.
ئه‌وه‌ی
من بۆم ده‌رکه‌وت له‌و
پرۆگرامه‌دا ئه‌وه‌یه
که هه‌ستی مرۆڤایه‌تی
ئه‌م که‌ڵه پیاوانه
زۆر زیاتره له هه‌ستی
که‌سانی ئاسایی مرۆڤ
دۆست. له‌و باوه‌ڕه‌دام
که‌س به‌قه‌ده‌ر ئه‌وان
هه‌ست به‌وه ناکات که
زه‌وی چه‌نده جوانه‌و
بۆشاییه‌کی زۆر زۆر بچوکی
داگیرکردوه له‌ناو
بۆشایی تاریکی هه‌ساره‌کانداو
هه‌ر ئه‌وه‌شه وای له‌وان
کردوه که ده‌مو قسه‌و
ره‌فتارو ئاقڵیه‌تێکی
تایبه‌تییان تیادا به‌دی
بکرێت.
د.
شیروان نوری غه‌فور
نۆڤه‌مبه‌ری
2007