Kurdish Scientist
homeabout usscheik newsscience and technologyenvironmenthealtharticlesabstractskurdistan universitiesfeedbackeducationcontact us

 
Napalm
 

 

11111.jpg

ناپاڵم

ناپاڵم بریتیه‌ له‌ تێکه‌ڵه‌ی شله‌یه‌کی گازۆلین له‌گه‌ڵ خه‌ستاوێکی نافتالین و پاڵمنه‌یت. ئه‌م تێکه‌ڵه‌یه‌ خه‌ستاوێکی لینجی ڕه‌نگ قاوه‌یی کاڵ‌ دروست ده‌کات که‌ ناو نراوه‌ به‌ ناپاڵم. کاتێک ناپاڵم ده‌سوتێت گڕێکی به‌تینو له‌سه‌رخۆ ده‌دات و کوژانه‌وه‌ی زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێت.

 بۆ یه‌که‌م جار ناپاڵم له‌کاتی جه‌نگی جیهانی دوهه‌مدا له‌لایه‌ن زاناکانی زانکۆی هارڤارده‌وه دروستکرا به‌ پشتیوانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکی. ئه‌مریکیه‌کان له‌ کاتی جه‌نگی جیهانی دوهه‌م وجه‌نگی کۆریا و ڤیه‌تنام دا ئه‌م ماده‌ کوشنده‌یه‌یان به‌شێوه‌یه‌کی هێجگار زۆر به‌کارهێناوه‌.

دواترحکومه‌تی ئه‌مه‌ریکی کۆنتراکتی دروستکردنی ناپاڵمیان دا به‌ کۆمپانیای "داو کێمیکاڵز" به‌ مه‌به‌ستی دروستکردنی ئه‌م ماده‌ کوشنده‌یه‌ به‌ که‌ممیاتی زۆر و فرۆشتنی له‌ بازاڕی سه‌ربازیدا.

هه‌ر وه‌ک کۆریاو ڤیه‌تنام، وێنه‌که‌ ده‌ری ده‌خات که‌ کوردستانیش بێبه‌ش نه‌بوه‌ له‌ چێشتنی گڕی ناپاڵم. بۆ یه‌که‌م جار چه‌کی کوشنده‌ی ناپاڵم به‌کارهێنرا دژی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانی شۆرشی ئه‌یلول له‌ ده‌ڤه‌ری قه‌ره‌داغ.

له‌ پشتی وێنه‌که‌ به‌ ده‌ستخه‌تی خوالێخؤشبو نوری میرزا غه‌فور پێشمه‌رگه‌ی لای چه‌پی وێنه‌که‌ - نوسراوه که‌ رژێمی به‌عس له‌ نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 1963 دا  شه‌ش ناپاڵمی دا به‌ شارۆچکه‌ی قه‌راغدا یه‌کێکیان نه‌ته‌قییه‌وه‌و ئێمه‌ش ڕاستمان کرده‌وه‌و ئه‌م وێنه‌یه‌مان ‌لاوه‌ گرت .‌ پێشمه‌رگه‌ی لای ڕاستی وێنه‌که‌ به‌ڕێز مولازم طارق موحێدینه.

 

د. شیروان
جانیوه‌ری 2008  

 

Kurdish Scientist