ماڵپه‌ڕی
"کوردش ساینتست" ماڵپه‌ڕێکی
زانستی کوردیه هه‌وڵ
ده‌دات بۆ گه‌یاندنی
نوێترین بابه‌تی زانست
بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی خۆشه‌ویست
گوزاری زانستن له کوردستان
یان له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری
"کوردش ساینتست" داوا له
خوێنه‌ر و زانایانی
کورد ده‌کات هه‌ریه‌که
له بواری شاره‌زایی
خۆیه‌وه هاوبه‌شی
له‌م ماڵپه‌ڕه دا بکه‌ن
به پێشکه‌شکردنی بابه‌ته‌کانیان
به مه‌به‌ستی
پێشخستنی هۆشی زانستی
له ناو مرۆڤی کورد دا .
ئامانجه
سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌م
ماڵپه‌ڕه:
●
گه‌یاندنی ده‌نگی زانست
وه په‌یوه‌ندی دروستکردن
له‌نێوان خوێندکاران‌و
زانایانی کورد له ناوخۆ
ده‌ره‌وه‌ی کوردستان .
● بۆ پێشخستن‌و
پته‌وکردنی توانای زانا‌و
خوێندکاری کورد
● کردنه‌وه‌ی "به‌شی
لێدوان" که خوێندکاران
بتوانن له‌سه‌ر on line لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی
دابرێژنو ئآڵوگۆڕی بیر‌و
رایان بکه‌ن .
● پته‌وکردنی
په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان
زانکۆکانی کوردستان به
ده‌ره‌وه‌ی وڵات به
مه‌به‌ستی پێشخستنی پشکنینی
زانستی .
شایانی باسه که
"کوردش ساینتست" به‌ڕێوه
ده‌برێت له لایه‌ن
دکتۆر هێمن موفتی که
پسپۆڕه له بواری ماتمهتیک
و کوانته‌م فیزیک دا
وه دکتۆر شیروان نوری
غه‌فور پسپۆڕ له بواری
ژینگه‌و پیسایی ژینگه‌دا .
ده‌سته‌ی
به‌ڕێوه‌به‌ر جه‌خت له‌سه‌ر
ئه‌وه ده‌کات که "کوردش
ساینتست" مـاڵپهڕێکی
زانستی بێلایه‌نه دووره
له ململانی سیاسی
..
ده‌سته‌ی
به‌ڕێوه‌به‌ر به‌خێرهاتنی
هه‌موو جۆره ڕه‌خنه‌یه‌ک
ده‌کات که بزانێت مه‌به‌ستی
پێشخستنی زانستی به‌دواوه‌یه . زۆر
سوپاس